ئەردۆغان وەزیری داد و ناوخۆی تورکیا لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
نوچەنێت
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
گۆرانکاری گەورە لە کابینەی وەزارەتەکانی حکومەتی تورکیا ڕوویدا، دوێنێ بە بڕیاری ئەردۆغان هەریەک لە وەزیری داد و ناوخۆی تورکیا لەکارەکانیان دوورخرانەوە و ئەمڕۆ هەریەک لە داواکاری گشتی ئەستەنبۆل و پارێزگاری ئەرزەڕوم لە شوێنیان دانرا.
ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گۆرانکاری گەورە لە کابینەی حکومەتەکەی لە نێو وەزارەتەکان دەکات، بە بڕیاری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، هەریەک لە عەلی یارلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد، بە بڕیاری ئەردۆغان مەستەفا چێڤتچی، پارێزگاری ئەرزورم لە شوێنی دیاریکرا، هەروەها یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا بەهەمان شێوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و لەشوێنی ئەکین گورلێک داواکاری گشتی ئەستەنبۆل دیاریکرا.
دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی یارلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "بە بڕیاری بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵی (2023) دەستبەکاربووم، ئەمڕۆ لە دەست لە کارەکەم دەکێشمەوە و هیوا سەرکەوتن بۆ مستەفا چێڤتچی دەخوام لە ئەرکە نوێکەی."، هاوکات یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیاش لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستلەکارکێشانەوەی گوتی، "سوپاسی سەرەۆک ئەردۆغان دەکەم، ئەرکی من لە (2023) وەک وەزیری داد دەستیپێکرد کارمان کرد بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان، لەماوەی (23) ساڵی رابردوو کارمان کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە چاکسازییەکان بۆ گەیشتن بە ئاستێکی دیموکراسی وبەهێزکردنی پرەنسیپی سەروەری یاسا لە وڵاتەکەمان جێبەجێمان کردووە. هیوای سەرکەوتن بۆ بەرێز ئاکین گورلێک لە کارە نوێکەی دەخوازم.
جێگەی باسە، گۆرینی وەزیری دادی تورکیا گەورەترین ئۆپۆزسیۆنی تورکیای بەتایبەت جەهەپە نیگەران کردووە، چونکە لەدوای دەستبەکاربوونی ئەکین گورلێک وەک داواکاری گشتی ئەستەنبۆل (15) سەرۆکی شارەوانی دەستگیرکردووە بەتایبەت ئەوانەی دژی ئەردۆغانن دەیانکاتە ئامانج. هەروەها دوای ئەوەی لەلایەن داواکاری ئەستنەبۆل لە ساڵی رابردوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ دەکرد کە لەئێستادا کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری جەهەپەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا لە دژی ئەردۆغان دوای ئەو بڕیارەش چەندین خۆپیشاندان لەدژی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو لەشارو شارۆچکەکانی تورکیا دەستیپێکرد، هەروەها ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە ئەمڕۆ رەخنەی توندی لە سەرۆکی تورکیا گرت بەهۆی دەستبەکاربوونی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ وەک وەزیری دادی تورکیا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەری (سۆزجو) بڵاوی کردۆتەوە، لەچاوپێکەوتنێکدا لوتفو تورکان پەرلەمانتاری پارتی ئیی ئاشکرای دەکات، بەر لە بڵاوکردوەی ئەم گۆرانکارییانە لەنێو پەرلەمانی تورکیایدا کۆبوونەوەیەکی نهێنی بەرێوەچووە، هەروەها ئۆزلام گورسێس پەیامنێری سۆزجو دەڵێت، "گۆرانکارییەکانی نێو کابینەی حکومەتی تورکیا لەپێنا ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ئەکپارتی ئەو بڕیارەی داوە بۆ بەرژەوەندی خۆی ئەوەی من پێی ئاگادارم ئەکپارتی ماوەیەکی زۆرە دەستی بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن کردووە، بەتەنیا لەنێو کابینەکەی نا بەڵکو چەندین گۆرانکاری لە نێو دادگا و ئاسایش و هەواڵگرییدا زۆر گۆرانکاری هەستیار ئەنجام دراوە."
گورسێس ئاماژەی بەوەش کرد، لەنێو بەرپرسانی باڵای ئەکپارتی لە ئەنقەرە موشتومری و ناکۆکی جددیی زۆر هەیە، یەکێک لەو دەنگۆیانەش شوێنگرەوەی بیلال ئەردۆغان بۆ شوێنی باوکی، ئەگەر سەیر بکەین دەبینین کورەکەی ئەردۆغان لە زۆربەی کۆر و کۆبوونەوەکان بەشدارە و وتار پێشکەش دەکات.
ئەکین گورلێک کێیە؟
١-ئەکین گورلێک وەک وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ لە شوێنی یڵماز تونج دیاریکرا.
٢- لە شاری نەڤشەهیر لە ساڵی (1982) لە دایک بووە.
٣- لە زانکۆی مەڕمەرە لەساڵی (2005) فاکەڵتی یاسای تەواو کردووە. لەدوای ئەوەی لە چەندین پارێزگا و قەزا وەک دادوەر کاری کردووە، بەهۆی ئەوەی لە چەندین دادگای سزای تاوانە قورسوکان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بەو هۆیەشەوە لە ساڵی (2022) وەک سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەنبۆل دەستبەکاربووە.
٤- لە ساڵانی (2024-2022) وەک بریکاری وەزیری داد کاری کردووە.
٥- خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە
مستەفا شێڤینچی کێیە؟
١- مستەفا شێڤینچی وەک وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ لە شوێنی عەلی یارلیکایا دیاریکرا.
٢- لە ناوچەی چومرا لە شاری کۆنیا لە ساڵی (1970) لە دایک بووە.
٣- دەرچووی خوێندنی کۆلێژی زانستە سیاسیەکانە لە زانکۆی ئەنقەرە و لەئیستادا بەردەوامە لە خوێندن لە بەشی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە و بەشی مێژوو لە زانکۆی ئانادۆڵی کراوە.
٤- دەرچوونی کۆلێژی خوداناسی (ئیلاهیا) لە زانکۆی ئەنقەرە لە ساڵی (٢٠١١)، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە کارگێری گشتییدا لە زانکۆی سەلچوق لە ساڵی (2007)، جگە لەوانە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە کارگێری گشتیدا لەزانکۆی ڤان یزینجویل لە ساڵی (2012).
٥- حافیز قورئانە و خێزاندارە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment