ترەمپ و ناتەنیاهو کۆبوونەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد، "بەهۆی  دوایین پێشهاتەکانەوە ئێران و غەزە پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان دەبێت".

ڕۆژی چوارشەممە (2026/2/11) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد لە بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێش کۆبوونەوەشی لەگەڵ ترەمپ ناتەنیاهو لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە، ناتەنیاهو ڕایگەیاند، "ڕای خۆیان دەربارەی ئێران بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەخەنە ڕوو".

بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکات، "پەرە بە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بدرێت تاوەکو کۆگاکانی چەکی سنووردار بکرێت تاوەکو توانای بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی نەبێت و هەڕەشە نەبێت بۆ وڵاتان".

لە لایەکی ترەوە سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەگەر رێککەوتن نەکرێت هێرش دەکرێتە سەر ئێران، پشتیوانی خۆی بۆ یەکگرتوویی و پارێزراوی ئیسرائیل دەربڕی چونکە هاوپەیمانێکی درێژخایەنی ئەمەریکایە و ئێران بە دوژمنی خۆی ناودەبات بەهۆی ئەوەی دەڵێت، "ئێران پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکانی فەڵەستین دەکات".

پێشتریش سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، "ڕێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئێران دەکرێت بەڵام ئەوە بە مانای نەبوونی چەکی ئەتۆمی و مووشەک نایەت، لە ئەگەری ڕازینەبوونیان بە ئاشتی هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەم وڵاتە دەکەن و ئەگەری هێرشی لەناکاو دەبێت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین