دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان ئاشکرا دەکەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/12) ماڵپەڕی (N TV) بڵاوی کردەوە، لە کۆشکی سەرۆکایەتی دوێنێ هەریەک لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحەت سینجار ئەندام پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەنەوە. هەروەها هەریەک لە ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی (میت) و ئەفکان عەلا جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.
دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە شاندی ئیمراڵی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کۆبووەنەوەیەکی تارایەک بەرهەمدار و گرنگمان ئەنجام دا، بەتایبەت کاریگەی پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد کە تارادەیەک کاریگەرییان بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی پەیوەندییەکانی تورکیا و کۆمەڵگەی دیموکراسی هەبووە."
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا سشندی ئیمراڵی دووپاتی دەکاتەوە، "لە کۆبوونەوەکەدا بە ئیرادەیەکی هاوبەش پێداگیرین لەسەر بەردەوامیدان بە پرۆسەکە، بەتایبەت جەختمان لە هەوڵەکانی لایەنەکان و ئەندامانی کۆمسیۆنی چارەسەری پرۆسەی ئاشتی کردەوە کە پێویستە ئیرادەی تەواو پیشان بدەن لەبارەی پرۆسەی ئاشتی نوێ، لەو چوارچێوەیەدا باسمان لە ڕاپۆرتی گشتی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی کرد لە پێناو دابینکردنی بناغەیەکی باشتر بۆ دیموکراسی و ئازادی، لەمەوبەدا زۆر گرنگە یاسایەکی تایبەت دەربکرێت کە پەیوەستبێت بە هەموو چین توێژەکانی کۆمەڵگە لە پێناو دابینکردنی بنەمای داهاتووی دیموکراسی تورکیا بەبێ دواخستن و هەموو لایەنەکانیش لەسەر ئەو تەوەرە کۆدەنگی تەواو نیشان بدەن."
جێگەی ئاماژە پێدانە، پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا بەردەوامە، بەڵام بەهۆی کێشەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستان لە پرۆسەکە سستبوونەوەیەک دروستبووە، لەدوای کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان بڕیارە کۆمسیۆنی تورکیا ڕاپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە پرۆسەی چەکدارانی پەکەکە پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات بۆ دەرکردنی چەند یاسایەک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment