هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی خۆراک بۆ زیندانە داعشییەکانی عێراق دابین دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جیهانی ئەرکی دابینکردنی خۆراکی بۆ زیندانییە داعشییەکانی کە لە سووریاوە گوڕێندراونەتەوە عێراق دابین دەکات".

ڕۆژی هەینی (2026/2/13) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەحمەد لەیب، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، "تا ئێستا (5064) دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق، زیاتر لە (270) عێراقی و زیاتر لە (3) سووری تێدایە و ئەوانی تریش لە نەتەوەی جیاوازی وڵاتانی جیهانن". هاوکات هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە خەرجییان لەسەر عێراق بێت و دەڵێت، "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی خەرجی خواردنیان بۆ دابین دەکات".

بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، " هەموو دەستگیرکراوەکان لە یەک بەندیخانە ڕاگیراون و بەپێی یاسای عێراقی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادگایی دەکرێن". ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا هەماهەنگی تەواوی کردووە و هەموو شێوازێکی پشتیوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و سزادانی تیرۆر لە عێراقدا ئەنجام دەدرێت".

گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت دوای پێکدادان و گرژییەکان ی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) دەستیکرد بە گواستنەوەی زیندانە داعسییەکانی سووریا بۆ بەندیخانەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراق وەک بەشێک لە پلانی گواستنەوەی زیندانیانی زیاتر لە داهاتوودا کە نزیکەی (7) هەزار زیندانی داعشی تر دەگرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان نزیکەی (5) هەزار بەندکراوی داعش  کە لە سووریاوە گەڕێندراونەتەوە عێراق لە ئێستادا لە گرتووخانەیەکی ئاسایش لە عێراق ڕاگیراون و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان چۆنیەتی گواستنەوەی بۆ زیندانە جیاوازەکانی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین