وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: سەردەمێكی نوێ بەڕێوەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، جیهان گۆڕانکاری تێدا ڕوودەدات و سەردەمی نوێی جیۆپۆلەتیکی بەڕێوەیە، پێویستە ڕۆڵ دیاری بکەین".

ڕۆژی هەینی (2026/2/13) وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "زۆر بە خێرایی گۆڕانکاری لە جیهاندا ڕوودەدات، جیهانی کۆن نەماوە ئێمە لە سەردەمێکی نوێی جیۆپۆلەتیکیدا دەژین و پێویستە هەمووان دووبارە بیر لە ڕۆڵ گێڕان لە جیهان بکەینەوە". هاوکات شارەزایانی سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە ناڕاستەوخۆ ئاستەن بۆ ئێران تاوەکو دانووستاندنی بەردەوام بکەن و ڕێککەوتنی کۆتایی بکەن لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر پرسە گرنگەکان".

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەواڵێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دووبارە پۆست کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا باس لەوە دەکات، "لە ئەگەری ڕێککەوتنی ئێران لە سەرەتادا بە هیچ شێوەیەک مووشەکی نیوەشەویان بەرنەدەکەوت لەبەر ئەوە پێویست دەکات جارێکی تر ئێران بیر بکاتەوە و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات".

سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە، "ئێران ئەمجارە ئامانجی گفتوگۆکردنە و دەیەوێت لەسەر مێزی گفتوگۆکردن باس لە پرسەکان بکات". ترەمپ گەشبینە بە هەنگاوەکانی ئێران، بەڵام نایشارێتەوە کە، "لە ئەگەری ڕێکنەکەوتندا هەڕەشەکانی بەردەوام دەبێت".

ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە، "دانووستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دەستی پێکردووە". سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "گفتوگۆکان باش دەبێت ئەگەر ئێران ئامانجی ئاشتی بێت". هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لە دانووستاندنەکاندا، "تەنیا باس لە پرسی ئەتۆمی بکرێت و هیچ پرسێکی تر باسی لێوە نەکرێت". لە لایەکی ترەوە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ئامانجی ئێران بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم نییە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین