ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق: شنگال هەڕەشە نییە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ
نوچەنێت
ڕۆژی هەینی (2026/2/13) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، موراد ئیسماعیل، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، "هەر شتێک کە پەیوەندی بە شەنگالەوە هەبێت پەیوەستە بە خودی شەنگال خۆیەوە و پێویستە عێراق سەروەری ناوچەکە بپارێزێت، هەر کێشە و ئاڵەنگارییەک هەبێت لە ناوچەکەدا دەبێت لە ڕێگەی میکانیزمی دەستووری نیشتمانییەوە گفتوگۆ لەبارەیەوە بکرێت و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە".
ئەم پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "بە تووندی وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانە دەداتە کە باس لەوە دەکەن شەنگال هەڕەشە بێت بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە هیچ کاتێک هەڕەشە نەبووە بۆ هیچ شوێنێکی دەوروبەری بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ و هەماهەنگی تەواو دەکرێت تاوەکو هێزە ناوخۆییەکانی ئێزدی لە مەودوا بەشداربن لە دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق بۆ زیاتر بەهێزکردن و کۆنترۆڵکردنی دەوڵەت بۆ زیاتر فەراهەم کردنی کەشێکی ئاسایشی ئارام و گۆنجاو لە وڵاتدا".
ئەم گوتانەی ئەم پەرلەمانتارەی عێراق لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی هۆشداری دەدات لە بەرامبەر چالاکییە جیاوازەکانی گرووپە چەکدارەکان لە شەنگال و مەخمور کە هەڕەشە لە سەروەری عێراق دەکەن، لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی عێراق زۆر بە تووندی وەڵامی گوتەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە و بەغدا باڵیۆزی تورکیای لە پایتەختی عێراق بانگهێشت کرد بە مەبەسەتی دەربڕینی ناڕەزایی و ڕایگەیاند، "گوتەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستتێوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵات".
ئاشکرایە شەنگال لە (2015) وە لە تیرۆریستانی داعش پاكرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی جەگرافیایەکەیەوە وەک ناوچەیەکی هەستیاری ئەمنی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، چەندین جار دەکەوێتە بەر بۆردوومانە جیاوازەکانی تورکیاوە بو بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکەدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment