ئەحمەد داودئۆغڵو: هیچ پەیوەندییەکم بە بەڵگەنامەکانی تورکیە

نوچەنێت

سەرۆکی پارتی ئایندە دوای ئەوەی (39) جار ناوی لە دۆسیەی ئیپستن هاتووە، ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بەو تاوانە هەبێت و دەڵێت، "لە ژیانمدا بەهیچ شێوەیەک ئەم پیاوەم نەبینیوە بەناوی جیفری ئیپستن و نەمناسیوە، ڕەنگە وەک بازرگانێک لە شوێنێک بینیبم، هەرگیز ئەوەشم بیرنایەتەوە."

ئەمڕۆ هەینی (2026/2/13) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دۆسیەکانی ئیپستن زۆرێک لە بەرپرس و بازرگان و سیاسەتمەدارانی وڵاتان ناویان لە نێو فایلەکان هاتووە، یەکێک لەوانە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندەیە، داوای ئەوەی لە سۆشیاڵ میدیای تورکیا زۆرێک لە ماڵپەڕ و پەیچەکان داودئۆغڵویان تۆمەتبار کرد بە تاوانەکانی ئیپستن لەوبارەیەوە سەرۆکی پارتی ئایندە ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەو دۆسیانەوە هەبێت و رایگەیاند، "هیچ پەیوەندییەکم بەو دۆسیەوە نییە، ڕەنگە لە رابردوو من وەک سیاسەتمەدارێک ئەو پیاوەی ناوی جیفری ئیپستن لە شوێنێک بنیبم، بەڵام ئەوەشم بیرنایەتەوە."

داودئۆغڵو ئەوەش ناشارێتەوە کە ناوی زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی تورکیا لەو بەڵگەنامانەدا هاتووە و ناوی خۆشی (39) جار لە دۆسیەکەدا هاتووە و دەڵێت، "ئەوەی باس دەکرێت کە ناوی من (39) جار هاتووە، پەیوەستە بە دۆسیەی بابەتی ئەکادیمیی و ئاڵوگۆری نێوان سەرچاوە جیاوازەکان کە پەیوەندییان بە سیاسەتی دەرەوەی تورکیاوە هەبووە و ئەمەش زۆر ئاساییە ناکرێت بابەتەکە بەلارێداببردرێت."

داودئۆغڵو ڕەتیدەکاتەوە کە ناوی لەو بەشانەی کە بازرگانی بە منداڵ و لەشفڕۆشی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ داهاتووە، رەخنە لە ڕۆژنامەنوسان دەگرێت و گوتی، "هەرگیز ئەمە ڕۆژنامەگەری نییە، ئەو بەڵگەنامانەی بەناوی ئیپستن بڵاوکراوەتەوە خۆ هەموویان پەیوەندیی بە بازرگانیکردن بە منداڵەوە نییە." 

دوای ئەوەی وەزارەتی دادی ئەمریکی کۆمەڵێکی تری بەڵگەنامەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین بڵاو کردەوە، کەتیایدا فایلەکان پڕبوون لە تاوان و ئیشی نایاسایی و بازرگانی بە منداڵ و دەستدرێژی سێکسی، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ناوی چەندین سەرۆک و سیاسەتمەدارانی جیهانی تێدابوو، هەروەها ناوی چەندین بەرپرسی باڵای تورکیاش لەناو بەڵگەنامەکاندا هاتووە. 

 

      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین