سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، " ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستان دەکات وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری".

ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانیان باسی لێوە کرا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە".

لە بەرامبەردا،  وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە، "پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کردووە وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری".

کۆتایی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئامەژە بۆ ئەوەش دەکات، "دۆخى سووریا و مافه‌كانى كورد له‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تەوەرەکانی تری کۆبوونه‌وه‌کە بوون". هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌، "پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووریایه‌كى یه‌كگرتوودا كرده‌وه‌.".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین