هۆشدارییەک لە سەرۆکی ئەمەریکاوە بۆ عێراق
نوچەنێت
ئا: سنوور یاسین
ماوەیەکە پرسی سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسێکی سەرەکی عێراق، ناوچەکە و ئەمەریکاشە، دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو چاوەکان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری عێراقە. ئەمەریکا چەندین جارە باس لە ڕەتکردنەوەی نوری مالیکی دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "لە ئەگەری بوونی مالیکی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمەریکا جارێکی تر هەڵسەنگاندنەوە بە پەیوەندییەکانی دەکات لەگەڵ عێراق".
پێشتریش چەندین جار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، "مالیکی بەرپرس بووە لە شێواندنی عێراق و دروستکردنی دۆخێکی خیاپ بۆ هاووڵاتییانی عێراق".
هاوکات بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "جارێ زووە مەرجەکانی ئەمەریکا بکرێت دوای هەڵبژاردنی نوری مالێکی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، وردەکارییەکان ناخرێنە ڕوو، بەڵام هەڵبژاردنی مالیکی دەرئەنجامێکی نەرێنی دەبێت بۆ عێراق و هاووڵاتییانی". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "پێشینەی واشنتۆن خستەڕوو و کۆتایی هێنانە بە هەژموونی میلیشیا جیاوازەکانی سەر بە ئێران لە سیاسەتی عێراقدا. کەمکردنەوەی کاریگەری ئێران. لە عێراق و ناوچەکە و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکی بازرگانی بەهێز لەنێوان عێراق و ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان".
ئەم لێدوانانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر و سەرۆک کۆماری عێراق وەستاوە و مالیکی کە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەکات و وەک هەڵبژاردەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشانکراوە هێشتا بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
سەبارەت بەم پرسە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "پرسی سەرۆک وەزیرانی عێراق بابەتێکی ناوخۆییە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە".
چوارچێوەی هەماهەنگی کە هاوپەیمانی پارتە سیاسییە شیعەکانە و خاوەنی زیاتر لە (185) کورسییە لە کۆی گشتی (329) ئەندام پەرلەمانی عێراقە، مالیکی تاکە کاندیدیانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر لە نێوان ساڵانی (2006) و (2014) بۆ ماوەی دوو خول سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment