وەزارەتی ئەوقاف: سبەی لیژنە لاوەکییەکان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان چەند لیژنەیەک لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە بۆ چاودێریکردنی بینینی مانگ تەرخان دەکات و گوتەبێژی یەکێتی زانایانیش دەڵێت، هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان پشت بەخۆی و لیژنەکانی دەبەستێ.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/2/2026) د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی کوردستان ڕاگەیاند، بە مەبەستی دڵنیابوون لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئێوارەی سبەی لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە لیژنە لاوەکییەکان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن و لیژنەی باڵاش لە وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵیان لەسەر هێڵ دەبێت. 

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی سەبارەت بە لیژنەکانی چاودێریکردنی مانگ، لە وەزارەتی ئاوقافی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی مانگی رەمەزان پشت بەخۆی و لیژنەکانی دەبەستێ نەوەک هیچ وڵات و لایەنێکی دیکە، بەڵام بێگومان چاودێریی وڵاتانی ناوچەکە و عێراقیش دەکات لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا. 

هەر لەم بارەیەوە گوتەبێژی یەکێتیی زانایان گووتیشی، لە ئەنجامی چاودێریکردنی مانگی لەلایەن لیژنەکانمانەوە ڕۆژی سێشەممە دڵنیا دەبینەوە چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت یان دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو (28)ـی شوبات کە (29)ـی مانگی شەعبان بوو، لە هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ کرا و (1)ـی مانگی ئادار کرایە یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین