بانكی ناوەندیی عێراق: نابێت جیاوازى لە مامەڵەكردن بە دۆلارى سپى و شین بکرێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

بانکی ناوەندیی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "نابێت جیاوازى لە بەهاى مامەڵەى دۆلارى چاپى کۆن و نوێ (سپى و شین) بکرێت، پێویستە سەرجەم بانک و دامەزراوە داراییەکان پابەند بن بە بڕیارەکەوە".

ڕۆژی دووشەممە (2026/2/16) بانکى ناوەندیى عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا هۆشدارى بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییەکان و ڕایگەیاند، "کە نابێت جیاوازى لە بەهاى مامەڵەى دۆلارى چاپى کۆن و نوێ (سپى و شین) و بەردەوام دەبن لە وەرگرتنى ئەو چاپانەى دۆلار بەگوێرەى رێکارە نێودەوڵەتی و خۆجێییەکان."

 لە ڕوونکردنەوەکەیدا بانکی ناوەندی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "پێویستە سەرجەم بانک و دامەزراوە داراییەکان پابەند بن بە مامەڵەی دراو و گۆڕینەوەی بە گوێرەی ئەو پێوەرانەی داندراون بۆ گۆڕینەوەی دراوی بیانی چونکە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕۆڵ ببینن لە سەقامگیری ئاڵۆگۆڕی بازاڕ."

 بە گوێرەی بانکی ناوەندیی عێراق، یاسا و رێنوێنی و رێکارەکان هیچ جیاوازییەک ناکەن لە نێوان چاپە جیاوازەکانی دۆلاری کۆن و نوێ، هاوکات بانکەکەش لە رێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و لە چوارچێوەی پێوەر و رێکارە نێودەوڵەتی و خۆجێییەکان بەردەوامە لە مامەڵەکردن و ئاڵۆگۆڕ کردنیان.

 لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا بانکی ناوەندیی عێراق دەشڵێت، ئاگاداری و هۆشدارییەکەیان لە چوارچێوەی پەرۆشییانە بۆ شەفافیەت و رێکخستنی کەرتی بانکی و پاراستنی مامەڵەکارانی دۆلار و پاڵپشتیی سەقامگیریی دارایی و ئابووری لە عێراق لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان و دۆخی بازاڕەکان بە شێوەیەکی گشتی.

گرنگە باس لەوە بکرێت ماوەیەکە لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕینەوەی دۆلاری سپی و شین باسێکی گەرمە لە نێوان ئاڵوگۆڕکارانی دراوە جیهانییەکە و لە هەندێک شوێن جیاوازی ئەم دوو جۆرە تا زیاتر لە سێ هەزار دیناری عێراقی بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین