بڕگەکانی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەبێت تورکیە

نوچەنێت

لەچوارچێوەی چەکدانانی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا، کۆمسیۆنی هاوبەشی پەرلەمانی تورکیا دواجار ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادەکرد بۆ پێشکەشکردنی بە سەرۆکایەتیی تورکیا، ڕەشنووی ڕاپۆرتەکە پێکهاتووە لە (60) ڵاپەرە و (7) بڕگە بۆ ئەوەی بتوانن لەو رێگەوە چەند یاسایەکی تایبەت دەربکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/2/17) ماڵپەڕی (N TV) بڵاوی کردەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات، لەدوای ئەو قۆناغە پەرلەمانی تورکیا هەڵسەنگاندن بۆ برگەکانی نێو ڕاپۆرتەکە دەکات و چاوەروان دەکرێت سەبارەت بە گەرانەوەی چەکدادارنی پەکەکە بۆ تورکیا چەند یاسایەکی تایبەت دەربکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕەشنووسی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی چارەسەری پێکهاتووە لە (60) ڵاپەرە و (7) بڕگە، هەروەها یەکێک لەخاڵە ناکۆکییەکان لە نێوان لایەنەکان لەم ڕاپۆرتەدا سوودمەندبوونی "مافی هیوایە" بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی داواکاریی دەم پارتی بۆ مافی هیوا لە ڕاپۆرتەکدا نییە.

هەرچەندە هاوپەیمانی جمهور پشتیوانی لە پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان دەکەن، دوێنی فەتی یڵدز جێگری سەرۆکی مەهەپە گوتی، "ئەگەر مافی هیوا لە ناونیشانی سەرەکی ڕاپۆرتی کۆتایی پەرلەمانیش نەبێت، بە دڵنیاییەوە بە پێی پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای مافەی مرۆڤی ئەوروپا پەرلەمانی تورکیا ناچارە لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەدا مافی هیوا جێگیربکات. 

یەکێکی تر لەو بڕیارانەی چاوەروان دەکڕێت گەرانەوەی ئەندامانی رێکخراوی پەکەکەیە، باس لەوە دەکرێت برگەی پێنجەم پێهاتووە لە هەنگاوەکانی چاکسازیی ورد لە چەکدانانی پەکەکە و دەرفەتێک بەو ئەندامانە بدرێت کە چەکیان داناوە و تێروانینێکی باشیش هەبێت بۆ لێبوردن، هەروەها برگەی شەشەم سەرنج خراوەتە سەر چاکسازییەکان لە دەرکردنی چەند یاسایەک لەوانەش هەنگاوەکانی دوای چەکدانان و باری یاسایی ئەندامەکان و هەنگاوەکانی هاتنەوەیان بۆ تورکیا و تێکەڵبونیان بە کۆمەڵگە. 

لە بڕگەی حەتەمدا دەبێت پەرلەمانی تورکیا پابەندبوونی بە بڕیارەکانی دادگای  مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەمەش پەیوەستە بە دادگای دەستووری تورکیا تاچەند پابەند دەبێت بۆئەوەی یاسایەک بۆ زیندانیانی پەکەکە دەربکات، هەروەها دەبێت سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا رێگەی خۆش بکات بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ماف و ئازادییە بنەرەتییەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی، جگە لەمانە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی راپۆرتەکە بریتیە لە کردەوی ناتوندوتیژی لە پێناسەی تیرۆر دوربخرێتەوە.      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین