تورکیا چەکێکی زۆری بۆ سۆمال دەنێرێت تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی بوونی بنکە و یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەمان لە سۆماڵ، ئەمڕۆ دەستمانکرد بە ناردنی چەندین چەکی جۆراوجۆر بۆ بنکە سەربازییەکانمان لە سۆماڵ."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/2/17) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ ئەوەی تورکیا پەیوەندییەکی هاوبەشی ستیراتیژیی سەربازیی هەیە لەگەڵ وڵاتی سۆماڵ، لەچوارچێوەی بوونی بنکە سەربازییەکانی تورکیا بە مەبەستی مەشق و راهێنانی سەربازی لەو وڵاتە وەزارەتی بەرگریی تورکیا چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە دەردەکەوێت بە رێگەی دەریایی و وشکانی چەندین جۆری چەک و کەرەستەی سەربازیی بۆ بنکە سەربازییەکانیان لە سۆماڵ دەنێرێت.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات، سێ جۆر لە کەشتییەکانی تورکیا بۆ گواستنەوەی کەرەستەی سەربازیی لە کەنداوی عەدەن و لە کەناراوەکان سۆماڵ و دەریای عەرەبی کاردەکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی و هاوکارییە سەربازییەکان بگەینن بە فەرماندەی هێزی سەربازیی تورکیا لە سۆماڵ، هەروەها دەشڵێت، دوێنێ چەند کەشتیەکی جەنگیی  تورکیا بەهاوبەشی لەگەڵ کەشتی جۆری چاغری کە لە رابروو لەلایەن تورکیاوە لە کەناراوەکانی  سۆماڵجێگیرکراوە بڕیارە چەند چالاکییەکی هاوبەش ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە جۆری گەیاندنی ئەو کەرستە سەربازییانەی تورکیا بۆ سۆماڵ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایدەگەیێنێت، زریپۆش و تانکی ئێم (48)، هەروەها ژمارەیەک لە سەربازانی ناوەندەکانی فەرماندەی کۆنترۆل یەکەیەکی پیادەی دەریایی لە ناوچەکانی سۆماڵ جێگیرکراوە، هەروەها ژمارەیەکی دیکەی سەربازی تورکیا ڕەوانەی سۆماڵ کرا.

جێگەی باسە، ماوەی چەند ساڵە تورکیا گەورەترین بنەکەی سەربازی بەناوەی "تورکسۆم" لە سۆماڵ دامەزراندووە و مەشق  و ڕاهێنان بە سەربازانی سۆماڵ دەکەن،  بەم رێگەشەوە ئەنقەرە هەوڵی فراوانکردنی ئەژموونی خۆی لە سۆمال دەدات. هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ماوەیەک بەر لەئێستا هێزەی سەربازیی تورکیا (3) فڕۆکەی جەنگی ئێف (16) و هەلیکۆپتەری هێرشبەری ناتاک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی بۆ سوماڵ دابینکردووە.    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین