ئەمەریکا بێهیوابوونی خۆی لە ئێران ڕاگەیاند ئێران

نوچەنێت

وەزیری دەوەرەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، "گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران كارێكی ئاسان نییە". سەرۆکی ئەمەریکاش دەڵێت، "بە ناڕاستەوخۆ بەشدار دەبێت لە گفتوگۆی دانووستاندنەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران". خامنەیش پەیام بۆ ترەمپ دەنێرێت.

ڕۆژی دووشەممە (2026/2/16) مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پێشتر بێهیوابوونی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاندووە ئێستاش دووبارەی دەكاتەوە کە گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران کارێکی ئاسان نییە و ئەستەمە. ئێران ئامانجی تری هەیە نەک دیپلۆماسییەت". بە گوتەی ڕۆبیۆ، "سەرەڕای هەموو ئاڵەنگاری و ناکۆکییەکان سەرۆکی ئەمەریکا هیوادارە ئەمەریکا و ئێران بگەنە ڕێککەوتن".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، "ئەمڕۆ سیشەممە گەڕێکی تری دانووستاندنەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە جنێڤی پایتەختی  سویسڕا بە هەماهەنگی وڵاتی عومان بەڕێوەبچێت بەڕێوەدەچێت".

هاوکات عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا نارد، ڕایگەیاند، "ئەو چەکانەی کە دەتوانێت کەشتی جەنگی نوقمی قوڵایی دەریا بکات لە کەشتی جەنگی مەترسیدارترن". بە گوتەی خامنەیی، "ئەمەریکا لە توانای دانییە ئێران لەناو ببات".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی رابردوودا بەردەوام هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئێران و ڕایگەیاندووە، "ئەگەر رێككەوتن ئەنجام نەدەن، دۆخێکی سەخت و مەترسیدار چاوەڕێیان دەکات". لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی سێشەممە (2026/2/17) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "لە نزیکەوە و بە ناڕاستەوخۆ چاودێری گفتوگۆکان دەکات، ئێران ئامانجی ڕێککەوتنی هەیە بەهۆی ئەوەی ئاگادارن و دەزانن لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن چ ڕوودەدات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین