كاریگەریی دیپلۆماسیەتیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و دەركەوتنی هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێکی ئاسایش و نێوەندگیریی دیپلۆماسی
نوچەنێت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە میونشن بە ئامانجی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن و کۆبوونەوە و هەوڵە بەردەوامەکانی لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی کورد و هێنانەدی زیاتری ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بەگشتی.
ئامانجی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن (2026) ئامانجی بوو جارێکی تر دووپاتی ئەوە بکاتەوە کە، "هەرآێمی کوردستان وەک هەمیشە بە فاکتەری سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەمێنێتەوە و هەرچی بکرێت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئاسایش و یەکڕیزی بکرێت و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە ڕۆڵێکی ئەرێنی بێت".
هاوکات مەبەستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو کە ڕێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا بە زووترین کات و وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان سەقامگیر بێت. بارو دۆخی هەستیاری سووریا، هەرێمی کوردستان، عێراق، ناوچەکە و جیهان چەقی گفتوگۆکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لە درێزەی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرۆک، لایەن و بەرپرسانی نێودەوڵەتی جەخت کردنەوە لە گرنگیدان بە دۆخی هاووڵاتییان لە پێش هەموو شتێکەوە.
لە لایەکی ترەوە لە چوار چێوەی کۆبونەوەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە، "دەبێت مافەکانی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتووی سووریا پارێزراو بێت وەک چارەسەرێکی سیاسی گونجاو".
بە بڕوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "دەبێت پرسی ئارامی، یەکڕیزی و سەقامگیری پرسی سەرەکی دانووستاندنەکان بێت و دەستووری داهاتووی سووریا ئامانجی هاوبەشی هەبێت بۆ هەموو لایەک وەکو یەکتر چونکە تاکە چارەسەری بەردەوامە بۆ ئێستا و داهاتوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی هەرێمی کوردستانی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتکردەوە کە بریتییە لە پاڵثشتی سیاسییە نەک سەربازی و باسی لە بەردەوامی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کرد دەربارەی ڕۆژئاوای کوردستان، ناوچەکە و هەر وڵاتێک کە پێشوازی لە بووچوونەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەر لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن و کۆبوونەوەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی ستراتیژیی هەولێر و واشنتۆن دووپات کرایەوە و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ باسی لە، "دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکانی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات و پرسە فراوانەکانی ئاسایشی ناوچەکە کرد".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بیری جیهانی هێنایەوە کە، "هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی گرنگ بووە لە ڕابردوو، لە ئێستا و داهاتووشدا لە هەوڵەکانی دژە تیرۆردا و پێویستە سەروەری عێراق بپارێزرێت و پێگەی دەستووری هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".
پەیوەست بە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوروپا، لە کۆبوونەوەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئەوروپا جەختی لە، "بەردەوامبوونی پشتیوانی مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە، پاراستنی کەمینەکان و هەماهەنگی ئابوورییە بەردەوامەکان تەوەرە سەرەکییەکانی تری کۆبوونەوەکان بوون"..
گرنگە دووپاتی ئەوە بکرێتەوە بابەتەکانی پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی، پەرلەمانی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، سەرۆک کۆمار، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسی گەرمی کۆبوونەوەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوون
بە ڕوون و بە ئاشکرایی بیندرا لەسەر سەکۆی نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن (MSC 2026) هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی ئاسایش, نێوەندگیری دیپلۆماسی و سەقامگیری مرۆیی باس کرا، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان و کاردانەوەکانی سەرۆک، بەرپرسان و کۆبوونەوەکانی کۆنفڕانسەکە هەموو ئەو هەوڵانەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی تۆکمە و هەوڵە دیپلۆماسی و بەردەوامەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە پێناو هەرێمی کوردستان، عێراق، هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتان بە گشتی. هەمیشە سەرۆکی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوە، کۆنفرانس و ڕێوڕەسمە جیهانی و نێودەوڵەتییەکاندا دەبیندرێت و پێگەی هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە و هاوشانی پێگەی وڵاتان دەکات.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment