ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی پەرلەمانی بۆ پرسی کورد لەلایەن ئەندامانی کۆمسیۆن پەسەند کرا تورکیە

نوچە نێت:

لە پەرلەمانی تورکیا (21)ـەمین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی بەرێوەچوو، سەرۆکی پەرلەمان ڕاپۆرتی کۆتایی پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد پێشکەش بە ئەندامان کرد و بە کۆی (42) دەنگ ڕاپۆرتەکە لەلایەن ئەندامان پەسەند کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/2/18) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و بانگەوازی ئۆجەلان پرۆسەی ئاشتی دەستیپێکرد بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە کۆمسیۆنی پەرلەمانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و چەکدانانی پەکەکە بە بەشداربوونی (51) ئەندام لە لایەنە جیاوازەکانی تورکیا پێکهێنرا، دوای چەندین کۆبوونەوە و تاوتوێکردنی پێشنیاری لایەنەکان دواجار ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی (21)ـەکەمین نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا راپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی پێشکەش بە ئەندامان کرد، بەکۆی (42) دەنگی بەڵێ و (2) دەنگی نەخێر و (1) دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا و بەمشێوەیە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێینایە قۆناغێکی نوێ.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گوتی، "ئێمە وەک پەرلەمان بەرپرسیارێتییەکی مێژووییمان کەوتۆتە ئەستۆ و جێبەجێی دەکەین، ئەوەی پێویست بێت لەلایەن ئەندامانی کۆمسیۆنی پەرلەمانی لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی دەیکەین."

لە درێژەی قسەکانیدا کورتوڵموش ئاماژەی بەوەکرد، "لە ئەمڕۆوە پرۆسەکە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ و تورکیا بە تەواوی کێشەی تیرۆر چارەسەر دەکات، کە نزیکەی (50) ساڵە ڕووبەڕوومان بۆتەوە، ڕێگەیەکی زۆرمان لە پرۆسەکە بڕیوەو ئەمڕۆ راپۆرتی کۆتایی بۆ رایگشتی رادەگەیێنین."

هاوکات سەبارەت بە ناوەڕۆکی پێشنیارەکانی راپۆرتی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا تیایدا هاتووە، داوای هەموارکردنەوەی دەستوور و دەرکردنی چەند یاسایەکی تایبەت لە پرۆسکە کراوە کە پابەندبێت بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای باڵای پێداچوونەوەی تورکیا، هەروەها پێشنیاری دادگای بێ دەستگیرکردن کراوە بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لابردنی قەیومیش یەکێکی دیکەیە لە پێشنیارەکان لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە و جگە لەمانەش چەند یاسایەکی تایبەت بە زیندانیای نەخۆش کراوە،  هەروەها پێناسەی تیرۆر بگۆردرێت بۆ ئەو چالاکییانەی توندوتیژییان تێدا نییە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین