كۆمپانیاكانی مێتا و یوتیوب دەنگۆیەک سەبارەت بە پلاتفۆڕمەکانیان ڕەتدەکەنەوە بابەتی گشتی

نوچەنێت

دوای چەندین سکاڵا لەلایەن دایک و باوکی منداڵانەوە سەبارەت بە ئاڵوودەبوونی منداڵەکانیان بە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی تەکنەلۆجیاوە، مێتا و یوتیوب ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە، مارک زوکەربێرگ لە دادگا ئامادە دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/2/18) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە سکاڵای چەند دایک و باوکێک دەربارەی ئاڵوودەبوونی منداڵەکانیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و زیان گەیشتن پێیان. مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری مێتا لە دادگاکەدا ئامادە دەبێت و یوتیوب هەموو ئەو دەنۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە دەستیان هەبێت لە ئاڵوودەبوونی منداڵان بە پلاتفۆڕمەکانەوە. کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند، "هەموو دەنگۆکانی ئالوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵەنەوە ڕەتدەکەنەوە بەهۆی ئەوەی پلاتفۆڕمەکان تۆمەتبار نین، دەبێت شێوازی بەکارهێنان و تەمەن دیاریکراو بێت بۆ بەکارهێنانی تۆڕەکان لەلایەن منداڵانەوە و دایک و باوک و خێزان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەم بابەتەدا".

شارەزایانی تەکنەلۆجیا و پلاتفۆڕمە جیاوازە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، "ئامادەبوونی زوکەبێرگ لە دادگاکەدا  دەرفەتێک دەدات بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا بۆ بەرگری لەو ڕێوشوێنانەی کە کۆمپانیاکە بلاویدەکاتەوە بۆ پەیڕەوی کردن و هەموو ئەو شێوازانەی دەیگرنە بە بۆ پاراستنی بەکارهێنەرەکان لە تەمەنە جیاوازەکاندا".

لە لایەکی ترەوە چەندین دایک و باوک لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە ئامادەی دانیشتنی دادگاکە دەبن بەهۆی ئەوەی ڕایدەگەیێنن، بەهۆی پلاتفۆڕمە جیاوازەکانەوە منداڵەکانیان زیانی زۆریان پێگەیشتووە یان مردوون". هاوکات دووپاتی دەکەنەوە، "دانیشتنەکە ساتێکی هەستیارە بۆ لێپرسینەوە لە مێتا پاش چەندین ساڵ نیگەرانی سەبارەت بە سەلامەتی گەنجان لە پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام".

مێتا و یوتیوب ڕایانگەیاند، "پلاتفۆڕمەکان دەستیان نییە لە ئاڵوودەبوونی منداڵان بە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانەوە و هەموو ئەوانەی باسیان لێوە دەکرێت تۆمەتن و بە تووندی ڕەتیدەکەنەوە، گوتەبێژێکی مێتا گوتی "بەڵگەی پابەندوونیان هەیە لەسەر چۆنیەتی بەکار‌هێنانی پلاتفۆڕمەکان و ئامادەن ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین