جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمان: ئەرمەریکییەکان نایانەوێت مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی ئەمەریکا لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی ئاشکرا دەکات، ئەمریكییەكان پێداگرن لەسەر بۆچوونی خۆیان لەبارەی مالیكی، چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە، بژاردەی رووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئەمریكا لە بەرژەوەندی عێراق؟.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/19) دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەفەرمی نوری مالیکیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید کرد ئەمەریکا دژایەتی خۆی بۆ کاندید بوونی مالیکی راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدەکەیان نەکشاندتەوە و لەوبارەیەوە فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد" عێراق گوتی، بەگوێرەی ئەوەی دەیبیستین، ئەمریكییەكان پێداگرن لەسەر رای خۆیان لەبارەی كاندیدكردنی نوری مالیكی، چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە بژاردەی روووبەڕوبونەوە لەگەڵ ئەمریكا لە بەرژەوەندی عێراق؟.

ئەتروشی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ئەمریكیەكان پێداگربن و بشڵێن پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانمان دەكەین بەهەر رێگایەك كە بە گونجاوی بزانن، دەبێت لەم بابەتە تێبگەین، ئایا بەرژەوەندی وڵات لەوەدایە بڕۆین بەرەو بژاردەی روووبەڕوبونەوە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان، لە رووی ئابووری و سیاسی و ئەمنیەوە، ئەم پرسیارە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ من نییە.

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناكۆكیەكانیش لەسەر جێگیركردنی سوپاسالاری عێراق لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەشێكی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئەم پۆستە شایستەی كوردە، بەشكەی تری پەیوەیستە بەو رێوشوێنانەی پیادەكرا، شێوازی دەنگدان لەسەری و پەلەكردن بەجۆرێك لە ماوەی دوو خولەكدا دەنگدرا لەسەر دوو پۆستی گرنگ، كە یەكێكیان سوپا سالاری عێراق بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین