وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لە نزیكەوە چاودێریی رێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەكەین تورکیە

نوچەنێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەربارەی رێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا رایگەیاند، " چاوەروانین بەخێرایی رێککەوتنەکە بەو شێوەیەی ئامادەکراوە بچێتە بواری جێبەجێکردن، هەسەدە هیچ ئەگەرێکی دیکەی لەبەردەم دانییە، جگە لە بەهێزکردنی یەکگرتنەوەی پێکهاتەکان لەچوارچێوەی یەک سوپا و یەک دەوڵەت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/19) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، تورکیا چاوەروانە رێککەوتنی (30)ـی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی هەسەدە و  حکومەتی سووریا بچێتە بواری جێبەجێکرد، وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بەو رێککەتنە دەڵێت، "چاوەروان دەکەین رێککەتنەکە بەخێرایی بچێتەوە بواری جێبەجێکردن کە بەوشێوەیەی ئامادەکراوە."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەفتانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش دەکات، "تورکیا لەنزیکەوە چاودێری رێککەوتنەکە دەکات و هەموو هەنگاوێک دەگرینەبەر بۆ تەواوکردنی ئەو رێککەتنە لە پێناو ئاسایشی وڵاتەکەمان، چونکە هێزەکانی سووریا دیموکرات هیچ ئەگەرێکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە تەنیا یەکگرتنەوە نەبێت لەگەڵ سووپای سووریا لەچوارچێوەیەی بەهێزکردنی یەکگرتنەوەی پێکهاتەکان بەشێوەی یەک سوپا و یەک دەوڵەت."

هاوکات دوێنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق گوتی، خوشحالم بە هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هەسەدە بە دامەزراوەکانی سووریا، ئەنقەرە لە نزیکەوە چاودێری رێککەوتنەکە دەکات و هەموو رێنماییەکی پێویست پێشکەش بە حکومەتی سووریا دەکەین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین