مرازی دڵی ترەمپ لە ڤەنزوێلا هاتەدی
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (2026/2/20) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانی نیکۆلاس مادۆرو دەسگیر بکات و دەست بەسەر نەوتی ئەو وڵاتە بگرێت، دۆناڵد ترەمب سەرۆکی ئەمەریکا لەمیانی بەشداریکردنی لە بۆنەیەکدا لە جۆرجیا سەبارەت بە پەیوەندیە ئابووریەکانیان لەگەڵ ڤەنزوێلا رێککەوتنێکی نوێی رایگەیاند و گوتی، "بەهۆی ئەوەی ئێمە و ڤەنزوێلا خاوەن نەوتێکی زۆرین هەوڵدەدەین هاوکارییان بکەین لە کڕینی نەوت، لەئێستادا نزیکەی (50) ملیۆن بەرمیل نەوتمان کڕیوە و لەرێگەی کەشتییەکی گەورەوە بەرەو هیوستن دەیگوازینەوە."
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکراشی دەکات، "ئەم رێککەوتنە نوێیە سوودێکی گرنگی بۆ ئەو وڵاتە دەبێت، هەروەها راشیدەگەیێنێت کە پەیوەدنیەکی زۆر باشی لەگەڵ دێلسی ڕۆدریگێز سەرۆکوەزیرانی کاتی ڤەنزوێلا هەیە، پێیوایە کارێکی نایابینا لە بواری ئابووری لەگەڵ ئەمەریکا ئەنجام داوە و دەشڵێت، ئێمە زۆرباش دەگونجێین.
ئەو رێککەوتنەی ئەمەریکاش لەدوای ئەوەدێت، ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەتدا لە (3)ـی کانوونی دووەمی (2025)، لە ماڵەکەی خۆیدا بەجلی خەوتن نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلای و هاوسەرەکەی دەستگیرکرد و گواستیانیەوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەیان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment