هاکان فیدان: ئامادەین هێزی سەربازیی بۆ غەززە بنێرین
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (2026/2/20) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاوی کردەوە، هەرچەندە ئیسرائیل ڕازی نییە تورکیا بەهیچ شێوەیەک بەشداربێت لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ غەززە، بەڵام تورکیا هەموو هەولێک دەدات بۆ بەشداری لە هێزەی سەقامگیری لە غەززە. دوێنێ دوای ئەوەی هاکان فیدان بە نوێنەرایەتی سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی بۆ غەززە لە واشنتۆن کرد و گوتی، "تارادەیەک کۆبوونەوەکان زۆر گرنگ بوون بۆ ئاوادانکردنەوە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی غەززە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل رێگرە لە بەشداریکردنی تورکیا لە دامەزراندنی سوپایەکی هاوبەش لە غەززە و رایگەیاند، ئەگەر لایەنەکان رازیبن، سەرۆک ئەردۆغان ئیرادەی تەواوی پیشانداوە هێزی سەربازیی بنێرین بۆ هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی غەززە، ئێمە هەموو پەیامێکمان پێشکەش کردووە چ لە ڕووی هاوکاری مرۆیی یان بەرێوەبردنی غەززە بێت یاخود بەشداری هێزی سەقامگیری بێت بێ ئەوەی چاوەروانی هیچ لایەنێک بکەین."
جێگەی باسە، دوێنی لە کۆبووەنەوەی ئەنجومەنی ئاشتی، جاسپەر جیفەرز، فەرماندەی هێزەکانی سەقامگیری نێودەوڵەتی ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کرد کە بەشداری لەو هێزە سەقامگیریە دەکەنو گوتی، سەرەتا پێنج وڵات پابەندبوونی خۆیان دەربڕیەوە لەچوارچێوەی هێزەی ئاسایشی نیودەوڵەتی بۆ غەززە ئەو وڵاتانەش هەریەک لە ئەندەنوسیا، مەغریب، کازاخستان، کۆسۆڤۆ و ئەلبانیا، میسر و ئوردنیش بەشداردەبن لە مەشق و ڕاهێنان بە پۆلیسی غەززە، بەڵام بەهۆی ئەوە ئیسرائیل رێگرە لە بەشداری ئەنقەرە و بەوهۆیەشەوە تورکیا ناتوانێت لە ئێستادا بەشداری بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment