عەبدوڵڵا گوڵ: ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا پێویستی بە تورکیایە تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا نیگەرانییەکانی خۆی بەرامبەر بە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا نیشاندا و گوتی، "لەئیستادا ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە تورکیایە، دەبێت ئەندامان هاوکاری تورکیابن و دڵسۆزتر و راشتگۆیانەتر بن بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە ئەندام لەو یەکێتییە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/2/22) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، عەبدوڵڵا گوڵ سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا لە وتارێکیدا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا کردوو و دەڵێت، "دەبێت وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هاوکاری تورکیابن چونکە لەئێستادا ئاسیاشی ئەوروپا پێویستی بە تورکیایە، تاوەکو ئێستا هەڵوێستی هەندێک وڵاتانی ئەوروپا نەگۆراوە، هەرچەندە تورکیا بەردەوامی داوە بە پرۆسەی ئەندام بوون لەو یەکێتییە بەڵام خۆم وەک شایەتحالێک ناپاکی هەندێک سەرکردەکانی وڵاتانم بەرامبەر بە تورکیا بینیوە."

گول پێشیوایە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا بیانوودەبینەوە بەهۆی بابەتی کێشەکانی قوبرس بۆ ئەوەی رێگربن لەبەردەم تورکیا و راشیگەیاند، "ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لەمەوبەدوا ناتوانن هەمان هەڵە دووبارە بکەنەوە کە ئەوکاتی تورکیا داوای ئەندام بوونی دەکرد لەو یەکێتییە، چونکە ئەو کات سەرکردەکانی ئەوروپا شێوازێک لەخۆ بەزلزانین و بریاری تاکلایەنەیان دەدا لەدژی تورکیا، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆراوە وڵاتانی ئەوروپا پێویستییان بە پێشکەوتن هەیە ئەوان پێویستیان بە تورکیایە.

سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا داواش لە یەکێتی ئەوروپا دەکات و دەڵێت، "ئەم جارە سەرکردەکانی ئەوروپا پێویستە بەرامبەر بە تورکیا ڕاستگۆ و دڵسۆزبن، یەکێتی ئەوروپا ناکرێت بەهۆی هەندێک وڵاتانی ئەندام کە خاوەنی بیرکردنەوەیەکی تەسکن ئاسایشی ئەوروپا بخەنە مەترسیەوە لەکاتێکدا تورکیا خاوەنی توانایەکی بەهێزی سەربازی و پێگەیەکی کاریگەری ناوچەیی جیۆپۆلەتیکیەکی بەهێزی ە ڕۆژگاری ئەڕرۆدا هەیە."

ئەو قسانەی عەبدوڵڵا گوڵ لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵە تورکیا داوا دەکات ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بەهۆی ئەوەی پابەندی یاساکانی ئەو ئەندامەتییە نەبووە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا چاوەروانە لەلایەن ئەندامانی ئەو یەکێتییەوە دەنگی تەواو بەدەست بهێنێت بۆ ئەندام بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین