ئەفغانستان: پاکستان هێرشی ئاسمانی ئەنجام دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

میدیا فەرمییەکان و وەزارەتی ڕاگەیاندنی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، "پاکستان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر وڵاتەکەیان ئەنجام داوە". پاکستانیش ڕایدەگەیێنێت، "هێزەکانیان چەندین ئامانجی جۆراوجۆریان پێکاوە وەک وەڵامێک بووە بۆ تەقینەوە خۆکوژییەکانی ئەم دواییانەی پاکستان کە لەلایەن ئەفغانستانەوە ئەنجام درابوون".

ڕۆژی یەکشەممە (2026/2/22) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بلاویکردەوە، وەزارەتی ڕاگەیاندنی ئەفغانستان و چەند میدیایەکی بەناوبانگی ئەم وڵاتە، "هێرشی ئاسمانی پاکستانی ڕاگەیاند، هیچ زانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە".

لە لایەکی ترەوە سوپای پاکستان ڕایگەیاند، "وەک وەڵامێک بۆ ئاژاوە نانەوە و تەقینەوە جۆراوجۆرەکانی ئەم دواییانەی پاکستان، هێرشیان کردووەتە سەر خاکی ئەفغانستان، حەوت حەشارگەی سەر بە تاڵیبانی پاکستان و شوێنی جیاوازی تر کراونەتە ئامانجی هێرشەکان". 

زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، "جارێکی دیکە سەربازانی پاکستان خاکی ئەفغانستانیان پێشێل کردووە و هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داوە دەیان هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە".

هێرشە ئاسمانییەکەی پاکستان بەرامبەر بە ئەفغانستان وەک وەڵامێکە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە جیاوازەکانی چەند ڕۆژێکی ڕابردوو کە یەک لە دوای یەک پاکستانی دەگرتەوە و هاووڵاتییان قوربانی یەکەم بوون، پاکساتن لەوکاتدا، "بەڵێنی دا کە بە زووترین کات وەڵامیان دەبێت و ناهێڵین ئەم هەنگاوە بە ئاسانی بەسەر ئەفغانستاندا تێپەڕ بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین