وەزارەتی تەندروستی غەززە: ژمارەی گیانلەدەستدان لە غەززە بۆ سەرووی (72) هەزار بەرزبۆتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیێندراوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێڵکردنی ئاگربەست و ناوە بەناوە هێڕش دەکاتە سەر کەرتی غەززە و ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ سەرووی (72) هەزار کەس بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/2/22) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ئامارەکاتی ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە مەترەسیدارە، وەزارەتی تەندروستی غەززە لە راگەیێندراوێکدا ئاماری قوربانیان رادەگەیێنێت و بڵاوی کردۆتەوە، بەهۆی هێڕشە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی (2023)ـەوە، بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، زیاتر لە سەرووی (72) هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەوژمارەیە لە زیاتبووندایە.

هەرچەندە سەرەرای ئەوەی ئاگربەست لە نێوان حەماس و سووپای ئیسرائیل ڕاگەییندراوە، بەڵام  ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی غەززە، هەر لەو راگەیێندراوەدا وەزارەتی تەندروستی غەززە دەڵێت، لە (48) کاتژمێری رابردوو بەهۆی هێرشی ئیسرائیل (10) کەس بریندار بوونەوە و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە. 

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوە داوە، لە (10)ـی تشرینی (2025)، ئاگربەست چووە بواری جێبەجێکردن، بەڵام بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە زیاتر لە (621) کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و (640) هاووڵاتی بریندار بوونە و ژمارەیەکی زۆریش لە تەرم لەژێر داروبەردی باڵاخانە ڕووخاوەکان هێندراوەتە دەرەوە، هەروەها بە هەزارەها تەرم لەژێر دار و بەردی کەرتی غەززە ماوە و دەرنەهێنراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین