چەند حزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەك پێكدەهێنن ئێران

نوچەنێت

بەرپرسانی پێنج حزبی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتنەوەی حزبەکانیان ڕاگەیاند، هاووڵاتییان و شارەزانیش بە دەستپێکی گرنگی دەزانن لەم کاتە هەستیارەی ڕۆژهەڵاتدا.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/2/22) بەرپرسانی پێنج حزبی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە، لەژێر ناوی، "ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران" بەرەكی نوێی سیاسییان ڕاگەیاند.

لە نێو حزبەکاندا هەریەکە لە پژاک و پارتی ئازادیی کوردستان هەن، شارەزایان و هاووڵاتییان پێشوازی لەم یەکگرتنەی کورد و پێکەوەییە دەکەن بەهۆی ئەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی سەختدایە و بە، "دەستپێشخەرییەکی گرنگ لەم کاتە هەستیارەدا" ناو دەبەن

هەر دوێنێ یەکشەمممە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی، "چەند لایەنێک ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردووە ، لەم ڕووەوە ، بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین