وەزیری دەرەوەی ئێران: لە دانووستاندنەکاندا تەنیا گفتوگۆ لەسەر پرسی ئەتۆمی دەکرێت ئێران

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ ئەمەریکا لە جنێڤ كۆدەبینەوە، لە گفتوگۆكانماندا تەنیا باس لە پرسی ئەتۆمی دەکەین".

ڕۆژی دووشەممە (2026/2/23) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "گەڕێکی تری دانووستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆکان تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی دەبێت و باس لە هیچ بابەتێکی تر ناکرێت.  لەبەرامبەردا ماڕکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش ڕایگەیاند، "پێویستە ئێران تەنیا بژاردەی ڕێککەوتن بێت".

عێراقچی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئێمە هێشتا کار لەسەر ئەوە دەکەن و هەوڵدەدەن چارەسەرێک بدۆزنەوە کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی تێدا ڕەچاو بکرێت بکات. پێشنیارێکی چەند خاڵی ئامادە دەکەن، لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن تا بگەن بە لێکتێگەیشتن لەسەر خاڵەکان".

هاوکات وەزیری دەرەوەی عومان پشتڕاستی کردەوە، گەڕی سێیەمی دانووستاندنەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمرەیکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، ڕۆژی پێنجشەممە (26ـ)ــی شوبات لە جنێڤی حشغفثءفغ سویسرا بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند، "ئەمە هەوڵێکی ئەرێنییە بۆ هەنگاوی کۆتایی و گەیشتن بە ڕێککەوتن".

سەرەتای ئەم مانگە گەڕی یەکەمی دانووستاندنەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان، دواتر گەڕی دووەمیش لە شاری جنێڤ بەڕێوەچوو لە هەردوو گەڕەکەدا عومان ڕۆڵی نێوەندگیری گێڕا. سەرۆکی ئەمەریکا دانووستاندنەکانی بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین