ئەمریکا گەورەترین بنکەی سەربازی لە سووریا چۆڵ دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە پڕۆسەیەکی فراوانی کشانەوە لە بنکەی "قەسرەک" لە گوندەواری باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە، کە بە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سووریا دادەنرێت.

ڕۆژی دووشەممە (23/2/2026) سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند، زیاتر لە دە ئۆتۆمبێلی سەربازیی پڕ لە کەرەستە و سەرباز، بنکەکەیان بەجێ هێشتووە و پێشبینی دەکرێت پڕۆسەی چۆڵکردنی تەواوەتی بنکەکە چەند هەفتەیەک بخایەنێت. لە ئێستادا تەنیا بنکەی "خەراب ئەلجیر" لە نزیک شارۆچکەی ڕومەیلان لەژێر دەستی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ماوەتەوە.

هەروەها لەم بارەیەوە بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کشانەوەیە بەرنامە بۆ داڕێژراو و مەرجدارە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە چیتر مانەوەی هێزەکانیان لە سووریا پێویست نییە، چونکە هێزە چەکدارەکانی سووریا بەرپرسیارێتیی شەڕی دژی داعشیان گرتووەتە ئەستۆ.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان بێت، واشنتۆن پلانی هەیە سەرجەم هێزەکانی کە ژمارەیان نزیکەی (1000) سەربازە لە سووریا بکشێنێتەوە؛ ئەم هەنگاوە لە چوارچێەوەی پلانێکی گشتگیرتری ئەمریکادایە بۆ جێهێشتنی سووریا، چونکە ماوەیەک بەر لە ئێستا بنکەکانی (تەنەگە، شەدادی و دێرەزوور)ـیان چۆڵ کراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین