دەولەت باخچەلئ: پێوێستە کەجەکە دەستبەجێ خۆی هەڵبوەشێنێتەوە تورکیە

نوچەنێت

سەرۆکی گشتی مەهەپە داوا دەکات بە زووترین کار کەجەکە هەڵبوەشێوەتەوە چونکە ئەوان درێژکراوەی رێکخراوی پەکەکەن و دەڵێت، "هیچ کاتێک کورد و پێکهاتەکانی دیکەی تورکیا بە شێوەی پلە دوو مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/2/24) ماڵپەڕی (A habar) بڵاوی کردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند، "لە کۆماری تورکیادا تورک چی بووە، کوردیش ئاوابووە، هیچ جیاوازییەک لەنێوانیان نییە، لەڕووی یاسا و ماف و سیاسیدا باتایبەت کورد و هیچ پێکهاتەیەک بەشێوەی پلە دوو مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە."

سەبارەت بە ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی باخچەلی دەڵێت، سەرکردەی دامەزرێنەری پەکەکە ڕۆلێکی گەورە و بەرچاوی هەیە لە بەدیهێنانی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر."، باخچەلی هەر لەوکۆبوونەوەدا دووبارە داوادەکات قەیوم لەسەر سەرۆکی شارەوانییەکانی دەم پارتی هەڵبگیرێت و بەتایبەت ئەحمەد تورک.

سەرۆکی گشتی مەهەپە لە درێژەی وتارەکەیدا داواش دەکات، لەچوارچێوەی ئەو ڕاپۆرتەی کۆمسیۆن لە پەرلەمانی تورکیا ئامادەکراوە هیچ لێبوردنێک بەبێ سزا بۆ سزادراوان دەرنەکرێت. هەروەها دەشڵێت، "پێویستە هێزەکانی کەجەکە دەستبەجێ چەکەکانیان دانێن و خۆیان هەڵبوەشیننەوە، ئەوان درێژکراوەی رێکخراوی پەکەکەن و بانگەوازی (27)ـی شوباتی ئۆجەلان ئەوانیش دەگرێتەوە."

جێگەی باسە، دەستپێکی پرۆسەی ئاشتی نوێ بە دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و بانگەوازی (27)ـی شوباتی ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوی پەکەکە دەستیپێکرد، هاوکات تورکیا دەڵێت بانگەوازەکە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات و کەجەکەشە، بەڵام ئەو رێکخراوانە ڕەتیدەکەنەوە و تاوەکو ئێتستا بەردەوامن لە خەباتی چەکدارییان.  

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین