له‌ ته‌قینه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه‌ى ئه‌فغانستان ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێت ئێران

نوچه‌نێت

شاهپور حەسەن زوی، نوێنەری پەرلەمانی ئەفغانستان، ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە دەستی هەبووە لە هێرش بۆ سەر قوتابخانەی کچانی کابۆل.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، ماڵپەڕی کەناڵی "ئێران ئینتەرنەشال" بڵاوی کردەوە، حەسەن زوی، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە گوتی، "سیخوڕە ئێرانییەکان لە پەرلەمانی ئەفغانستان بەشدارن و بەرگری لە هەڵوێستەکانی ئێران دەکەن".

دوای لێدوانەکەی حەسەن زوی، چەند نوێنەرێکی پەرلەمان ناڕەزایەتی خۆیان لە قسەکانی نیشان دا و کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەفغانستان بۆ ماوەیەک تێکچوو.

تەقینەوەکانی ڕۆژی شەممە لە بەردەم قوتابخانەیێکی کچانە لە کابۆل لانیکەم ٦٨ کوژراو و نزیکەی ١٧٠ برینداریان لێکەوتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیش، لە ئەکاوەنتی تویتەری تایبەت بە خۆی، ئەو هێرشەی خستە پاڵ داعش.

حکومەتی ئەفغانستان ئەو هێرشەی خستە پاڵ تالیبان بەڵام گوتەبێژی تالیبان ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین