ئەردۆغان: پرۆسەی ئیمراڵی وەزارەتی دادی تورکیا بەڕێوەی دەبات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/2/25) ماڵپەڕی (A habar) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی باسی لە دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد و گووتی، "لە مەوبەدوا لە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر قۆناغێکی ورد و هەستیار دەستپێدەکات و بەردەوامین لە پرۆسەکە و بەرپرسیارێتی زیاتر دەکەوێتە سەر پارتەکەمان و هاوپەیمانییەتیەکەمان، دەبێت لەگەڵ لایەنەکان هاودەنگی زیاتر بەدەستبهێنین، چونکە ئەرکێکی قورس کەوتۆتە سەر شانی پەرلەمانەکەمان، بەڵام بە ئارامی و لەسەرخۆ دەگەین بەئامانجەکەمان کە سەرەتا تورکیا دوور دەخەینەوە لە تیرۆر دواتریش ناوچەکەمان لە تیرۆر دووردەخەینەوە."
سەرۆکی تورکیا باسی لە دەرکردنی یاسا و ئازادکردنی زیندانیانی ئیمراڵی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و رایگەیاند، "ئەو پرۆسەیەی دەستمانپێکردووە تەنیا بەشێوەی یاساوە بەرێوەی دەبەین، بەهیچ شیوەیەک دەکردنی یاسا پەیوەست نییە بە ئێمە، لەلایەن وەزارەتی دادی تورکیاوە بەرێوەدەبردرێت لەئێستا و لە داهاتووش بەگوێرەی رێکارە یاسایییەکان بەردەوام دەبین."
ئەردۆغان سەبارەت بەو رەخنانەی لە ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی تورکیا گیراوە کە پرسی کورد بە بە پرسی تیرۆر لە ڕاپۆرتەکە هاتووە و دەڵێت، تەنها ئەوانەی نەزان و بچووکن هاتوون ڕەخنەیان لە راپۆرتی کۆمسیۆنی چارەسەری داوە، ڕاپۆرتەکە زۆر تێر و تەسەلە و هیچ کێشەیەکی نییە."
جێگەی باسە، باسکردنی دەکردنی یاسای پرۆسەی ئیمراڵی لەلایەن ئەردۆغانەوە کە دەڵێت تەنیا وەزارەتی دادی تورکیا بەڕێوەی دەبات لە کاتێکدایە، سەرۆکی تورکیا لە ڕۆژانی رابردوو هەریەک لە وەزیری داد و وەزیری ناوخۆی لە پۆستەکەیان دوورخستەوە و لە شوێنی یڵماز تونج، ئاکین گورلەک سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ وەک وەزیری دادی تورکیا دەستبەکاربوو کە یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی ئەردۆغان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment