دۆناڵد ترەمپ: ئەمەریکا لە سەردەمی زێڕینی دایە
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/2/25) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا یەکەمین گوتاری ساڵانەی پێشکەش کرد، تیشکی خستە سەر سیاسەتی ئەمەریکا، دۆخی ناوخۆی وڵات، ئابووری، ئێران، جەنگ، کۆتایی هێنانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بە چەندین جەنگ و چەند پرسێکی تری گرنگی سیاسەت لە ئێستادا. سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا لە سەردەمی زێڕینی دایە، ئابووری وڵات گەشەی سەندووە، هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمەریکا کۆتایی هاتووە و هاووڵاتییان ئازادانە دەژین".
سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی ئێران رایگەیاند، "وڵاتەکە هەوڵ دەدات مووشەکی بالیستیکی و چەکی ئەتۆمی پەرە پێبدات، ئێران ئامانجییەتی مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕ بەرهەم بهێنێت تاوەکو بتوانێت راستەوخۆ بگاتە خاکی ئەمەریکا". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "ئێران مووشەکی جۆراوجۆری هەیە کە هەڕەشە لە ئەورووپا و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵات دەکات، ئەوان خەریکی پەرەپێدانی مووشەکەکانیانن". ترەمپ دەڵێت، "هەرگیز ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە، "هەموو ئەو جەنگانە کرد کە لە ماوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا کۆتایی پێهێناوە". ڕایگەیاند، "هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێت".
فۆکس نیوز زۆرترین وشە دووبارەبووەکانی سەرۆکی ئەمەریکای لە گوتارەکەیدا بڵاوکردەوە کە بریتین لە، "ئاسایشی نەتەوەیی، بەهێزکردنی ئابووری، جەنگ، کۆچبەر، سنوور، نەوت، گاز، باج، سەرکەوتن، دیموکراتەکان و چەند وشەیەکی تر.
بە گوێرەی دەستووری ئەمەریکا، ساڵانە لە گوتارێکی بەردەم کۆنگرێسدا سەرۆکی ئەمەریکا زانیاری دەدات سەبارەت بە دۆخ، سیاسەتی وڵات و هەموو پێشهاتە گرنگەکانی جیهان. ئەم هەنگاوە وەک هەنگاوێکە بۆ کارە لە پێشینەکانی سەرۆک، جێبەجێکردن و پلاندانانی داهاتوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment