ئێران: ئەگەر ئەمەریكا هێرشبكات بەرژەوەندییەكانی پارێزراو نابێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران، بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاووڵاتییانی پارێزراو نابێت".

ڕۆژی چوارشەممە (2026/2/25) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران ئیسرائیل و ئەمەریکا هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، هاووڵاتییانی پارێزراو نابێت و بەرژەوەندی و ژیانی ئەمەریکا لە هەموو شوێنێک دەکرێنە ئامانج". هەروەها دەشڵێت، "ئیسرائیل و ئەمەریکا لای ئێران وەک یەک دەبێت لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێراندا".

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی شیکاری هێرشێکی سنووردار ناتوانێت تاران ناچار بکات پاشەکشە لە داواکارییەکانی بکات سەبارەت بە پرسەکانی دانووستاندن، پێشتریش ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا مەبەستییەتی بیر لە هێرشێکی سنووردار بکاتەوە بۆ فشار خستنە سەر ئێران بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە. 

هاوکات ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "لە ئەگەری شکستهێنانی دیپلۆماسی ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران لەبەر ئەوە پێویستە ئێران هەموو شێوەیەکی دیپلۆماسی بەکاربهێنێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن".

لە (13)ــی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشیکردە سەر شوێنە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران، دوای زیاتر لە (10) ڕۆژ بە ئاگربەستێکی نێوانیان بە نێوەندگیری ئەمەریکا کۆتایی هات، بەڵام ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "لە ئەگەری هێرشی ئەمەریکادا دۆخەکە بە هەموو شێوەیەک پێچەوانە دەبێتەوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین