چارەنووسی عێراق بەبێ کورد نادیارە
نوچەنێت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
ئەگەرچی ئاشکرایە عێراق بەبێ کورد نابێت و چارەنووسی نادیار دەبێت، بەڵام دەبێت دووبارە قوڵبوونەوەی زیاتر بۆ ئەوەش بکرێت کە عێراقی بێ کورد تەنها گۆڕانکارییەکی نەتەوەیی، جوگرافی یان سیاسی نابێت، بەڵکو تێکچوونی پەیوەندییە ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیەکانە و ڕەهەندی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت.
عێراق، هەرێمی کوردستان، ناوچەکە و جیهان هەموو ئەو ڕاستییە دەزانن کە قەیران و ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستان تاک لایەنە نییە و هەردووڵا هۆکاری کێشەکانن و پێویستە ڕێگەچارەی گونجاو بدۆزنەوە و بەردەوام بن لە گفتوگۆکانیان تا دەگەن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و دۆزینەوەی ئەنجام بۆ کێشەکان.
بەغدا دان بەوەدا دەنێت تێڕوانینی گەلی کورد، داواکاری و مافەکانیان پەیوەستە بە دەستوور و لە چوارچێوەی دەستووری فیدڕاڵی عێراقدایە لەبەر ئەوە پێویستە لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا ئەوە لەبەرچاو بگرێت و ڕێگەی دەستووری وەک تاکە چارەسەر بەکاربهێنێت.
هەموو کات باس لەوە دەکرێت پێویستە بەرپرسان بیریان لای بژێوی ژیان و سەقامگیری هاووڵاتییان بێت لەبەر ئەوە باشتر وایە گرژی و ناکۆکییەکان کەم بکرێنەوە و هەوڵەکان بۆ ڕێگری کردن لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان زیاتر بێت و ڕۆڵی ئەرێنی خۆی بگێڕێت.
ئەو ناکۆکییە بەردەوامانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا ڕوودەدات سیاسەتی پشتگوێخستنی مافەکان و دادپەروەرییە، کە زیانێکی کۆمەڵایەتی، کلتووری، نەتەوەیی و ئابووری دروست دەکات و چارەسەرکردنیان ئاسان نابێت. لێرەدا پرسیارێکی سەرەکی دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە کە ئایا عێراقییەکان دەیانەوێت مێژووی هاوبەشیان زیندوو بکەنەوە بە شێوەیەکی گشتی؟ یان ڕێگە بدەن بە بەردەوامی ناکۆکی و کێشەکان و دژایەتییە بەردەوامەکان.
پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر باش و ئەرێنی بێت لە کاتێکدا دەزاندرێت وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و جیهان بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت و لە دەستدانی هەر دەرفەتێک لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاریگەری نەرێنی خێرای دەبێت و بەرپرسیارێتی سەخت دەبێت.
وەک ڕێگە چارەیەک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری نەرێنی خراپ و کۆتایی هاتنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بڕیاردانی ناوەندیی لە بەغدا پێویستی بە شێوازێکی گونجاو هەیە کە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بپارێزێت و داهاتوو بێ کێشە و گرفت بونیات بنێت.
شیکەرە سیاسییەکان و پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە فەراهەم کردنی دادپەروەری و بڕیاردانی دروست دەتوانێت متمانە و چارەسەری دروست بکات و پێچەوانەی ئەم هەنگاوانە دەرئەنجامی درێژخایەنی نەرێنی دەبێت و دەبێتە ڕێگە خۆشکەری دروستکردنی قەیرانی نوێ. بڕیاری سیاسی وریایییانە و یەکسان دەتوانێت دۆخەکە بەرەو سەقامگیری کۆتایی ببات و کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنێت.
دەبێت بیرمان بێت دۆزینەوەی چارەسەر پێویستی بە کۆدەنگی هەیە لە بڕیاردانی چارەنوسسازی گشتی بۆ ڕێگرتن لە کەڵەکەبوونی هۆکارەکانی ناسەقامگیریی سیاسی، توندڕەوی، زیادبوونی ناڕەزایەتیەکان و دابەشبوونی زیاتری کۆمەڵایەتی لە نێو کۆمەڵگەکانی وڵاتدا. تەنیا ئەوەندەش نا بەڵکو ئەم پرۆسەیە پێویستی بە ڕێوشوێنی یاسایی و سیاسی هەیە کە ڕەزامەندی هەمووانی تێدا جێگیر بکرێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment