ئەکن گورلەک: بەهیچ شێوەیەک رێسایەکی تایبەت بۆ هیچ زیندانیەک لەپرۆسەی ئیمراڵی دەرناکرێت تورکیە

نوچەنێت

وەزیری دادی نوێی تورکیا ڕەتیدەکاتەوە مافی هیوا بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بدەن بەرێگەی یاسایەکی تایبەت و دەڵێت، "لیژنەیەکی تایبەتمان ڕاسپاردووە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای تیرۆر لە تورکیا دەکەین، بەڵام بەهیچ شێوەیەک لێخوشبون یاخود رێسایەکی تایبەت بۆ کەس دەرناکەین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/26) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، لە کاتێکدا چاوەروان دەکرا لە ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی چارەسەری پەرلەمانی تورکیا ئاماژە بە سوودمەندبوونی "مافی هیوا" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک لە راپۆرتەکەدا باس نەکراوە، دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گوتی، پرۆسەی ئیمراڵی لەلایەن وەزارەتی دادی تورکیاوە بەڕێوەدەبردرێت، لەو بارەیەوە ئەکن گورلەک وەزیری دادی نوێی تورکیا دەربارەی سوودمەندبوونی مافی هیوا بە ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند، "لە پرۆسەی ئیمراڵیدا هەرگیز ڕێسایەکی تایبەت بۆ هیچ کەسێک دەرناکرێت، هەروەها بڕیاری لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزاکان بۆ ئۆجەلان دەرناکرێت."

وەزیری دادی تورکیا ئاشکراشیکرد کە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ پێداچوونە و کارکردن لەسەر ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تیرۆر لە تورکیا و گوتیشی، هەرکاتێک پێویست بوو ئەوەی بە ئێمە دەستپێدرێت جێبەجێی دەکەین، بەڵام بەهیچ شێوەیەک لێخوشبون بۆ زیندانیانی ئیمراڵی یان سوک کردنی سزاکان دەرناکەین."

هەروەها ئەکن گورلەک باس لە ئامانجی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات و راشیگەیاند، ئامانجی سەرەکی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لەتیرۆر چەکدانان وهەڵوەشاندنەوەی تەواوی رێکخراوی پەکەکە، دوای ئەم قۆناغە ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە ئەستۆی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچیوەی پرۆسەکە چەند یاسایەک رێکدەخرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین