ئاماری گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە بڵاوكرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) ڕایگەیاند، "لە (2025) دا (129) ڕۆژنامەنووس و کارمەندی میدیایی گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/2/25) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، "ساڵی رابردوو (129) ڕۆژنامەنووس و کارمەندی میدیا لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان گیانیان لەدەستداوە، لەم ژمارەیەشدا و دوو لەسەر سێیان لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون". هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوامە و گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی".

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە، "(2025) دا (86) ڕۆژنامەنووس کوژراون کە زۆربەیان لە کاتی ئەرکدا بوون لە غەززە، بەڵام (31) ڕۆژنامەنووسیش لە هێرشێکی حووسییەکاندا لە یەمەن گیانیان لە دەستدا". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسی تریش کوژراون، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی غەززەوە نەتواندراوە لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانیان بکرێت و یاخود تەرمەکانیان بدۆزرێتەوە".

لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل نایشارێتەوە و بەردەوام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هێزەکانیان لە غەززە تەنها شەڕڤانان دەکەنە ئامانج، بەڵام بەهۆی ئۆپراسیۆنە جیاوازەکانەوە لە ناوچە جۆراو جۆرەکاندا مەترسی بۆ هەموو هاووڵاتییان و هەر کەسێک هەیە کە لەناوچەکاندا".

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی هەواڵی نێودەوڵەتی بە تووندی ئیدانەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسەکان دەکەن و نکۆڵی لەوە دەکەن کە کارمەندە میدیاییە کوژراوەکان پەیوەندییان بە حووسییەکان، فەڵەستینییەکان یان هەر لایەنێکی ترەوە هەبێت و ڕایدەگەیێنن، "ئەوان تەنیا پیشەی خۆیان دەکرد و دوور بوون لە هەموو جۆرە پشتیوانییەکی هەموو لایەنە جیاوازەکان".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین