مەسعود پزیشکیان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو ئێران

نوچەنێت

کوری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، دوای هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان لە هێرشکەی ئەمڕۆدا باوکمیان کردە ئامانج، بەڵام لەو هەوڵی تیرۆرکردنە بێ زیان ڕزگاری بوو.

ئەمڕۆ شەممە (2026/2/28) ماڵپەڕی (Ahabar) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکای میدیای ئێران بڵاویان کرۆتەوە، یوسفی کوری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاندووە کە باوکی لە هەولێکی تیرۆرکردن ئەمڕۆ رزگاری بووە.

هاوکات کورەکەی سەرۆکی ئێران ڕاشیگەیاندووە، لە ئیستادا باوکی تەندروستی باوشە و دەشڵێت، "باوكم لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام هەوڵەکەیان شکستی هێناوە و بەرپرسانی دیکەی ئێران سەلامەتن."

سەبارەت بەو هێرشەی ئیسرائیل کورەکەی پزیشکان بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا ململانێکان درێژەی دەکێشێت، لەو هێرشەدا ئەزموونی زیاتر وەردەگرین و ئیرادە و ئارامیمان پێویستە بۆ تێپەراندنی ئەم ڕۆژانە.

جێگەی باسە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، لە بەرامبەردا ئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی ئیسرائیل و چەندین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە چەند وڵاتێکی جیاواز کرد، هەروەها چەند کاتژمێرێک بەر لەئێستا ئێران هێرشیکردە سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین