ناتەنیاهو: کاتی ئەوەیە کورد و نەتەوەکانی دیکە ڕاپەرن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشی لەگەڵ ئەمەریکا بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند، داواش لە نەتەوەکانی ئەو وڵاتە دەکات، "ڕاپەڕن".

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (2026/2/28) بێنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی بەپەلەدا دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا کرد. لە پەیامەکەیدا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای کرد بۆ ئەو بڕیارە و بە "سەرکردایەتییەکی مێژوویی" وەسفی کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە دەسەڵاتی ئێران (47) ساڵە دروشمی مەرگ بۆ ئیسرائیل و ئەمەریکا دەڵێتەوە و نابێت ڕێگە بدرێت ئەو ڕژێمە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ناتەنیاهو جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم چالاکییە هاوبەشە دەرفەتێک بۆ گەلی ئێران دەڕەخسێنێت تاوەکو چارەنووسی خۆیان بگرنە دەست و خۆیان لەو دەسەڵاتە ڕزگار بکەن.

هاوکات ​لە بەشێکی دەیکەی پەیامەکەیدا، ڕاستەوخۆ داوای لە گەلانی (کورد، ئازەری، ئەهواز، فارس و بەلووچ)، کرد کە کۆتایی بەو ستەمکارییە بهێنن و ئێرانی ئازاد بونیات بنێن.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داواش لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەكات، پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان بن، چونکە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی "نەڕەی شێر" پێویستی بە ئارامی و خۆڕاگری دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین