وەزیری دەرەوەی عێڕاق: گرژییەکانی ناوچەکە ڕەتدەکەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، "عێراق دژی گرژییەکانی ناوچەکەیە و ئێران مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات".

ڕۆژی شەممە (2026/2/28) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی کرد بە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای ئێران کرد کە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمەریکاوە هێرشی کراوەتە سەر و ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی". لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "عێراق دژی گرژییەکانی ناوچەکەیە و هەموو وڵاتێک مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "تاران بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی، هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە جیاوازەکان و خودی وڵاتەکان ناکاتە ئامانجی هێرشەکانی  تەنیا بنکەکانی ئەمەریکا لەم وڵاتانەدا دەکاتە ئامانج".

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق، "دژایەتی عێراقی بۆ فراوانکردنی گرژی و ململانێکان دووپاتکردەوە". هاوکات ڕایگەیاند، "ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری ناتوانێت قەیرانەکان چارەسەر بکات. پێویستە هەموو لایەنەکان لە ڕیگەی دیالۆگەوە چارەسەری هێورکردنەوەی گرژییەکان بدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".

وەک ئاشکرایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێرشە جیاوازە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، هەر زوو ئێران ڕایگەیاند، "وەڵامی تووندی هێرشەکان دەدەنەوە"، دەستی بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین