ئەردۆغان: نیگەرانین لە هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "لەو ڕۆژە پرخێرانەدا هەموو هەوڵێکی ئیمە بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەمانە، دڵگران و نیگەرانین لە هێرشی ئیسرائیل  و ئەمەریکا بۆ سەر ئێرانی دروسێمان کە بە هاندانی ناتانیاهۆ دەستیپێکردووە."

ئەمڕۆ شەممە (2026/2/28) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تەهرانی پایتەختی ئێران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەوبارەیەوە نیگەرانییەکانی خۆی دەربڕی و دەڵێت، "ئێمە نامانەوێت ناوچەکەمان ڕابکێشرێتە نێو خولێکی نوێی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پێمانوایە کێشەکان دەبێت بەرێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت نەک بژاردەی هێرشکردن."

سەرۆکی تورکیا پشتیوانی خۆیانی بۆ تەهراان دەربڕی و ڕاشیگەیاند کە ئەو هێرشە بە هاندانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستیپێکردووە و گوتیشی، "لەو ڕۆژە پرخێرانەدا هەموو هەوڵێکی ئیمە بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەمانە و دژی هەموو هێرشێکین بۆ سەر ئێرانی دراوسێمان، ئێمە هەموو کات لە پاڵ ئاشتی و سەقامگیری و برایەتیی دەوەستین."

هاوکات هەر سەبارەت بەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران باڵیۆزخانەی تورکیا لە تاران لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشداری بە هاووڵاتیانیدا و رایگەیاند کە دەستبەجێ بە ڕێگەی وشکانی ئێران بەجێبهڵن و دۆخەکە زۆر هەستیارە.

ئەو قسانەی سەرۆکی تورکیا لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئیسرائیل بە چڕی دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر ئێران، لە بەرامبەردا ئێران بە مووشەک وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و لە چەند وڵاتێکیش پێگە سەربازییەکانی ئەمەریکای کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین