حكومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ كوژرانی خامنەیی ڕاگەیاند
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەمە (1/3/2026) عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی خاوەن شکۆی ئێران و سەرجەم موسڵمانانی جیھان دەکەین بۆ شەھید بوونی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی.
سیستانی لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەوەی خستۆتەڕوو، لای ھەمووان ئاشکرایە کە عەلی خامنەیی بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ھەروەھا ئامانجی دوژمنان لە شەھیدکردنی سەرکردەیەکی وەھا و ھێرشە سەربازییەکان لێدانە لە وڵاتی ئێران، ھەروەھا داوا لە گەلی ئێران دەکات کە یەکڕیزی و تەبایی نیشتتمانی خۆیان بپارێزن لە پێناو سەرنەخستنی پلانی دوژمنان.
ھاوکات باسم ئەلعەوادی، گووتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی فەرمی ڕاگەیاند بەھۆی کوژانی عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، ھەروەھا دەشڵێت، عێراق داوای بەپەلە دەکات بۆ دەستبەجێ ڕاگرتنی بێ مەرجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ھەروەھا گشت ئەو کارانەی کە ناوچەکە بەرەو پشێویی توندوتیژی و ململانێ و تێکدانی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبات.
جێگەی باسە لە رۆژی (28/2/2026) ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئۆپەراسیۆنێکی ھابەش ھێرشیانکردە سەر ئێران و چەندین ناوچەیان بە ئامانج گرت لە نێویشیاندا ماڵی عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلام بوو کە ناوبراو لە میانی ھێرشەکەدا شەھید بوو، شەھید بوونەکەشی لەلایەن میدیاکانی تارانەوە پشت ڕاستکرایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment