سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی سەخت دەدات ئێران

نوچەنێت

حکوومەتی ئێران بە فەرمی کوژرانی خامنەیی پشتڕاست کردەوە و (40) ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەریی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی کرد و دووپاتی دەكاتەوە كە، "یەکپارچەیی و سەربەخۆیی ئێران دەپارێزین".

ئەمڕۆ یەکشەممە (1/3/2026) میدیای فەرمی ئێران بە فەرمی هەواڵی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئەنجامی هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا ڕاگەیاند. هاوکات ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی ئاشکرای کرد، کە خامنەیی لەناو نووسینگەکەی خۆیدا لە تاران کوژراوە.

کوژرانی خامنەیی، کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا، میدیای فەرمی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداری دا و رایگەیاند، کوژرانی خامنەیی بێ وەڵام نابێت و تۆڵەیەکی سەخت چاوەڕوانی ئەنجامدەرانی دەکات.

هاوکات محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی کوژرانی خامنەیی بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و هۆشداری دا کە "لێدانێکتان لێدەدەین، پەشیمانتان بکەینەوە". باسی لەوەشکرد، هیچ دوودڵ مەبن کە ئەم شۆڕشە بە پشتیوانییەکانی ئێوە دەپارێزرێت و درێژەی پێدەدەین و یەکپارچەیی و سەربەخۆیی ئێران دەپارێزین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ڕووی کردە بە گەلی ئێران و ڕایگەیاند، "من بەو ئێرانییانە دەڵێم کە بەهۆی کارەکانی بەرپرسانمان گلەیی لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی هەیە، دەزانم ئێوە گلەییتان هەیە بەڵام دەبێت ئاگادار بین لەلایەن دوژمنانەوە هەڵنەخەڵەتێنرێین". 

حکوومەتی ئێران ماوەی (40) ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند. هاوکات بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی (7) رۆژ پشووی فەرمی و سەرتاسەری لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.

عەلی خامنەیی لە ساڵی (1989)جا، دوای مردنی ئایەتوڵڵا خومەینی وەک ڕێبەری باڵای ئێران دەستنیشان کرا، بە ماوەی زیاتر لە (35) ساڵ، وەک بەرزترین دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، نووسینگەی بەرگریی سیاسی، ئەمنیەتی و سوپایی ئێرانی لە دەستی خۆیدا هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین