ئەمەریکا بۆ هاووڵاتیانی: بەهیچ شێوەیەک سەردانی (22) شاری تورکیا مەکەن تورکیە

نوچەنێت

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی لە تورکیا دەدات کە بەهیچ شێوەیەک سەردانی (22) شاری تورکیا نەکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنی قەڵەباڵغ چونکە مەترسی هێڕشی ئێران هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/2/29) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبەر) بڵاوی کردۆتەوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل و ئەمەریکا هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر ئێران و کوشتنی ڕێبەری ئیسلامی ئێران، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی دەدات کە مەترسی هێرشی ئێران هەیە لە تورکیا و دەڵێت، تکایە لەشوێنی خۆتان بمێننەوە بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئەو (22) شارەی تورکیا مەکەن.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێڕشەکان بۆ سەر تاران، لەبەرامبەردا ئێران دەستیکردووە بە ئامانجگرتنی بنکە و کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا لە چەند وڵاتێک و بەچڕی هێڕش دەکاتە سەریان، سەبارەت بەو شارانەی تورکیاش لە ڕاگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە هاتووە و دەڵێت گەشت بۆ هەریەک لە شارەکانی (ئەدەنە، ئەدیەمان، باتمان، بیتایس، دیاربەکرد ئێلازیغ، غازی عەنتاب، هەکاری، هەتای، مێرسین، کییس، کەهرەمانمەرەش، مەلاتیا، ماردین، موش، عوسمانییە، سیرت، شانلئورفا، شرناغ، تونسلی و وان).

جێگەی باسە، دوا بەدوای هێڕشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا و کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئیسلامی ئێران، تاران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و مەترسی هێڕشی مووشەکی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین