لێکەوتە خێراکانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/3/2) ماڵپەڕی (financial express) بڵاویکردەوە، جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران کاریگەری زۆری کردە سەر وڵاتانی جیهان ئێران هێرشیکردە سەر وڵاتانی، قەتەر، سعودیە، دوبەی، هاوکات بەهۆی هێرشەکانەوە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری گرفت بوونەتەوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم قەیرانێکی چاوەڕوانکراودایە و حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیێندراوە.
دوای ئەوەی دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە دوبەی بیسترا، ئەم وڵاتە لە ئێستادا لە حاڵەتێکی لەناکاوی ئەمنیدا دایە و زیان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی گەیشتووە. هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئیمارات دەڵێت، لە سێ ڕۆژی جەنگەکەوە تا ئێستا (167) مووشەک و (541) درۆنی ئێرانی ئاراستەی ئەم وڵاتە کراوە.
لە لایەکی ترەوە، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە لە لایەن ئێران (30٪)ــی بازرگانی نەوتی جیهان کەمی کردووە. نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی (13٪) بەرزبووەوە و گەیشتە (82) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک کە بەرزترین ئاستە لە مانگی کانوونی دووەمی (2025)وە و چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت زیاتر بەرز ببێتەوە.
هەر بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگەکەوە لە دوایین پێشهاتدا ئەمڕۆ دووشەممە (2026/3/2) بە درۆن هێرش کرایە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا کە کۆمپانیایەکی نەوتی نیشتمانیی سعودیەیە بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوتی کەوتەوە. هاوکات ئێران ڕایگەیاند، "سێ کەشتی نەوتهەڵگری ئەمەریکی و بەریتانیا لە کەنداو و گەرووی هورمز کرانە ئامانج".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment