جەنگی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل و ئەمەریکا فراوانتر دەبێت ئێران

نوچەنێت

ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە هاوبەشەکانی بۆ سەر ئێران، هاوکات لوبنانی بۆردومان کرد و جەنگەکەی لە ناوچەکەدا فراوانتر کرد، حیزبوڵڵای لوبنانیش هەڕەشەی هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/3/2) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە چەندین شوێنی جیاوازی لوبنان بۆردومان کردووە، وەک دەوروبەری باشووری بەیروت، پاش ئەوەی حیزبوڵڵا مووشەکی جۆراوجۆری ئاراستەی ئیسرائیل کرد وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیریرانی ئیسرائیل چەندین جارە داوایان لە هاووڵاتییانی ئێران کردووە حکومەت لە ئێران بڕووخێنن و بڕژێنە سەر شەقامەکان و ئازادی خۆیان بەدەستبهێنن و پشتیوانی تەواویان دەکەن.

هاوکات لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران کرد، "چەکەکانیان دابنێن و بچنە ڕیز خۆپیشاندەرانەوە و پارێزگاریان لێبکەن و دژی گەندەڵکاران و ڕژێم بوەستنەوە". بەهۆی هێرشەکانەوە گەرووی هورمز داخراوە، زیانێکی ماددی زۆر بەر هەموو وڵاتانی جیهان کەوتووە و نرخی نەوت لە جیهاندا بەرز بووەتەوە.

ڕۆژی شەممە (2026/2/28) لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی (نەڕەی شێر) دا ئیسرائیل و ئەمەریکا هێرشیان کردە سەر ئێران، چەندین بەرپرسی باڵای ئەم وڵاتەیان کردە ئامانج سەرەکیترینیان ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندووە لە سەرەتای هێرشەکانەوە زیاتر لە (200) هاووڵاتی کوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین