دامەزراوەیەكی ئەتۆمی ئێران بۆردوومان كرا ئێران

نوچەنێت

باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێرانی ڕاگەیاند، مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووش ئیسرائیل ئەو دامەزراوە گرنگەی ئێرانی کردە ئامانجی هێرشەکانی.

ڕۆژی دووشەممە (2026/3/2) ماڵپەری رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ڕەزا نەجەفی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "دامەزراوە ئەتۆمییە گەورەکەی ئێران لە نەتەنز لە کاتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کراوەتە ئامانج". هەروەها هەنگاوەکەی بە کردەوەیەکی، "نایاسایی و دڕندانە" وەسف کرد.

هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "دوێنێ جارێکی تر هێرش کراوەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران"". بە گوتەی باڵیۆزەکە، "ئەو دامەزراوانەی هێرشیان کراوەتە سەر ئاشتیخوازن و لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کاردەکەن".

لە سەرەتای هێرشەکانی ڕۆژی شەممەی  ئیسرائیل بۆ سەر ئێران  ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندبوو، "تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە هیچ یەکێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانی پێگەیشتبێت". 

نەتەنز یەکێک بوو لەو بنکە ئەتۆمییانەی ئێران کە لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو هێرشی کرابووە سەر، پێنج ساڵ پێش ئێستاش ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو، نموونە تۆمارکراوەکان لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز دەری دەخەن کە پیتاندنی ئورانیۆم گەیشتووەتە (63%) لەم بنکە ئەتۆمییەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین