وەزیری جەنگی ئەمەریکا: هەرگیز رێگەنادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/3/2) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، پیت هێگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات بەرپرسانی ئێران دانوستاندنیان ڕەتکردۆتەوە، هاوکات بەگوێرەی هەڵبژاردنی شەڕ لەلایەن ئێرانەوە دان کەین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا دەڵێت، "ئێمەش بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ سەر ئێران."
وەزیری جەنگی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەمەریکا لە مێژووی خۆیدا گەورەترین هێرشی تاوەکو ئێستا ئەنجامداوە، هەرگیز رێگەنادەین ئێران ببێە خاوەنی چەکی ئەتۆم، هێرشەکانمان تاوەکو پێویست بکات بەردەوام دەبێت، ڕوونە توانی ئێران سنوردارە، بەڵام بەپێچەوانەوە توانەی ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
ئەو وەزیرە دەشڵێت، دەرفەتێک بۆ گەلی ئێران رەخساوە و دەبێت لەدەستی نەدەن بۆ گۆرینی ڕژێمەکەیان، ئێمە نەمانویست رژێم بگۆرین و ویستی ئیمە نەییە، بەڵام رژێم گۆرا، دەبێت لەمەوبەدا هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەژیرانە لە داهاتووی خۆیان بڕیار بدەن.
هاوکات دان کەین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکەیان بەناوی "ئۆپەراسیۆنی توڕەیی دژ بە ئێران" باسی لەوەکرد، ئۆپەراسیۆنی ئێمە بۆ یەک شەو نییە، ماوەیەکی باش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانجەکانمان. لە ئێستادا هەوڵدەدەین توانای سەربازییەکانمان زیاتر بکەین و بەردەوام دەبین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment