وەزارەتی تەندروستی: هاووڵاتیان دڵنیادەکەینەوە بڕێکی باشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەکۆگاکان هەیە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2/3/2026) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "پێویست ناکات هاوڵاتیان بڕی زیاتر لە پێویست دەرمان بکڕن بۆ هەڵگرتن، تەنها ژەمەکانی بڕیاردراو بەو بڕەی لەلایەن پزیشکی چارەسەر دیاریکراوە بەسە بۆ دابینکردن" بۆیە ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی "هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، لە کەرتی گشتی و تایبەت، بڕێکی باشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆمپانیاکان و کۆگاکان هەیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، "هیچ دەرمان و پێداویستی پزیشکی گران نەبووە، پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی کڕینی دەرمان و پێداویستی، پارەی زیاتر لەو نرخە نەدەن کە لەسەر ستیکەری حکومەت دیاریکراوە" بۆ لەمەودواش "هەوڵ و ڕێکاری زیاتر دەگیرێتە بەر بۆ دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ."
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئامادەکاری کراوە بۆ هەر پێشهاتێک و ئەگەرێکی نەخوازراو ...
هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، لە کەرتی گشتی و تایبەت، بڕێکی باشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆمپانیاکان و کۆگاکان هەیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.
پێویست ناکات هاوڵاتیان بڕی زیاتر لە پێویست دەرمان بکڕن بۆ هەڵگرتن، تەنها ژەمەکانی بڕیاردراو بەو بڕەی لەلایەن پزیشکی چارەسەر دیاریکراوە بەسە بۆ دابینکردن.
هیچ دەرمان و پێداویستی پزیشکی گران نەبووە، پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی کڕینی دەرمان و پێداویستی، پارەی زیاتر لەو نرخە نەدەن کە لەسەر ستیکەری حکومەت دیاریکراوە.
هەوڵ و ڕێکاری زیاتر دەگیرێتە بەر بۆ دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ وەک بەشێک لە پلانی فریاگوزاری ئامادەکراو.
لەڕێگەی پلانێکی فریاگوزاری خێرا، ڕەچاوی پێداویستی و جۆر و قەبارەی هەر ڕوداوێک بۆ ئامادەکارییەکانی بواری تەندروستی کراوە.
پلان و ئامادەکاری تیمەکانی پزیشکی گەڕۆک، تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ئەمبوڵانس کراوە لە هەر شوێنێکی ڕوداوو و پێشگەیشتن بە نەخۆشخانە.
سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی تەندروستی ڕاسپێردراون بۆ ئامادەباشی پێشوازی فریاکەوتنەکان و ئێشکگری پزیشکان و کارمەندان و بەردەستبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست.
لەکاتی پێویستی فریاکەوتن، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 122ی ئەمبوڵانس بکەن.، لەکاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچی و کەمتەرخەمیەک دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکان و سندوقی سکاڵاکان بکەن.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
2 ئازار 2026

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment