سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل: جەنگى سەر ئێران چەند ساڵێکى ناوێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو جەنگەى ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران هەندێک کاتى پێویستە بەڵام بۆ چەندین ساڵ بەردەوام نابێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/3) ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو جەنگەى ئێستاى دژ بە ئێران دەرفەتێکە بۆ چەسپاندنى ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەناوەش لە نێوان ئیسرائیل و سعوودیە.

سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل پێشى وایە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاراستەیەکى بەرەوامى بەرەو ئاشتى گرتووە، هەروەک گوتیشى، جەنگى ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران دەرفەت دەداتە گەلى ئێران حکومەتى ئێران لە دەسەڵات لابدەن.

بەگوتەى خۆشى کارەکە ئێستا لە دەسەت گەلى ئێرانە، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆى گۆڕێنى ئەو دەسەڵاتە، ئێستاش  پێکەوە دۆخەکە ئامادە دەکەین بۆ ئەوەى گەلى ئێران بتوانن ئەو کارە بکەن.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆمارى ئەمەریکا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، جەنگى ئەمەریکا  و ئیسرائیل دژ بە ئێران لە چوار هەفتە بۆ پێنج دەخانێنێت، بەڵام پاشتر گوتى، لەوانەیە ئەو جەنگە بۆ ماوەیەکى درێژتر بەردەوام بێت.

رۆژى شەممە (2026/2/28) ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشى فراوانیان کردە سەر ئێران، لەبەرانبەردا ئێران هێرشى کردە سەرجەم ئەو وڵاتانەى بنکەى ئەمەریکى تێدایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین