کیەر ستامەر بۆ ترەمپ: هەڵەكانی ڕابردوومان دووبارە ناكەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای ئەوەی بەریتانیا ڕەتیكردەوە ئەمەریكا بنكە سەربازییەكانی بۆ هێشكردنەسەر ئێران بەكاربێهێنت، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا وەک جاران نییە". سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت، " ئەزموونمان لە وانەکانی ڕابردوو وەرگرتووە".

ڕۆژی سێشەممە (2026/3/3) ماڵپەڕی (گاردیان) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە بەریتانیا گرت  بەهۆی ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕەتیکردووەتەوە، "بەریتانیا پشتیوانی لە هێرشە ڕاستوخۆکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بکات".  ترەمپ دەشڵێت، "پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا وەک جاران نییە".

لە بەرامبەردا کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، "هەموو هەڵەکانی عێراقمان لەبیرە و ئەو وانانەیان فێر کردوون کە هەر کارێک بەریتانیا بەشداری هەنگاوێکی لەم شێوەیە بکات، دەبێت بنەمایەکی یاسایی و پلانێکی گونجاوی هەبێت و یاسای نیودەوڵەتی ڕێگەی پێدابێت".

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە تووندی ئیدانەی شێوازی هێرشکردنەکەی ئەمەریکای بۆ سەر ئێران کرد، هاوکات بەرگری لە بڕیارەکەی خۆی کرد، کە ڕێگە نادات بنکەکانی بەریتانیا بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان بەکار بهێنردرێن و بەریتانیا بچێتە جەنگەکەوە.

بە گوتەی سەرۆکی ئەمەریکا، "ئەمەریکا پتەوترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا هەیە و ئێستاش پەیوەندییەکان زۆر بەهێزن و بەردەوامن". هاوکات ترەمپ نیگەرانە لەوەی سەرەتا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕەتی کردووەتەوە ڕێگە بە ئەمەریکا بدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا بەکار بهێنێت لە جەنگەکەی لەگەڵ ئێراندا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین