وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت ئێران

نوچەنێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و دەڵێت، "بەڵێنی وەستاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدەن و هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت".

ڕۆژی سێشەممە (2026/3/3) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئێران بۆ ڕێگرتن لەوەی تاران بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو ئامانجەکانی دەپێکێت"،

کاتز ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی چڕ و بەردەوامی لە دژی شوێنە جیاوازەکانی سەر بە رژێم لە تاران ئەنجام دەدات و ئۆپراسیۆنی "نەڕەی شێر" بە هاوبەشی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت بە هێزی پێویست بۆ ڕێگرتن لە پەرەپێدانی توانای ئەتۆمی و مووشەکی".

هەڕەشەکانی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاتێکدا ژمارەی قوربانییانی ئێران بەهۆی جەنگەکەوە بۆ سەرووی (800) هاووڵاتی بەرز دەبێتەوە و ئێران بەردەوامە لە هێرشە جیاوازەکانی وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی.

جەنگەکە چوارەم ڕۆژی لەسەر یەکە بەردەوامی هەیە و هێرشەکان تا دێت زیاتر دەبن، مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند، "(153) شار و (504) شوێن زیانیان بەرکەوتووە. کاربەدەستان تا ئێستا (1039) ڕووداوی جیاوزیان تۆمارکردووە و دەڵین، "هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، لابردنی پاشماوەکان، چۆڵکردنی پزیشکی و چارەسەرکردنی بریندارەکان بەردەوامە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین